به‌رپرسێكی باڵای پزیشكی ئه‌مه‌ریكا: له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا شكستمان هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ته‌ندرووستی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا شكستیهێناوه.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، له رووی ئاماره‌وه، ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی تووشبوونی رۆژانه به كۆرۆنا.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ ته‌ندرووستی گشتیی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی شكستیهێناوه.
فرانسیس كولنز، له به‌رنامه‌ی "زه ویك"ی كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی" ئه‌مه‌ریكایی گوتی: به‌ڵێ ئێمه شكستمان هێناوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی تووشبوانی رۆژانه گه‌یشته 118 هه‌زار كه‌س، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه له شوباتی رابردووه‌وه.
ژماره‌ی مردنیش به رێژه‌ی %89 له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاد بووه.
له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ نموونه له فلۆریدا، نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵانیش پڕ بوون له تووشبووانی كۆرۆنا به تایبه‌تی له ریزی گه‌نجامدا.
ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیا له خوار 12 ساڵه‌وه‌یه، تا ئێستا ئاماده نین بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌یان لێ بدرێت.
ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی په‌تاكه ده‌بن، گه‌یشتووه‌ته 1450 منداڵ له رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونه.
سه‌رچاوه: AFP