لۆكارنۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌می دروستكردنی فیلمی سینه‌ماییه له جیهاندا
K24- هه‌ولێر:
هه‌ینی رابردوو، ڤیستیڤاڵی لۆكارنۆ، له سویسرا، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، كه پێكهاتووه له نمایشكردنی به‌رهه‌می ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی، كه تازه فیلم دروست ده‌كه‌ن.
ڤیستیڤاڵی لۆكارنۆ، بۆ یه‌كه‌مجار، له ساڵی (1946) به‌ڕێوه‌چوو، له‌م مینبه‌ره‌وه، سه‌دان فیلمی سینه‌مایی، به‌ره‌و لووتكه و به‌ناوبانگ بوون، هه‌نگاویان نا.
لۆكارنۆ، یه‌كێكه له‌و پێنج گه‌وره ڤیستیڤاڵانه‌ی كه له جیهاندا، ناسراون، هاوشێوه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كانی (كان، ڤینیسیا و به‌رلین)، كه دوای لۆكارنۆ، ڤیستیڤاڵی به‌رلین، دروستبوو.
له ڤیستیڤاڵی لۆكارنۆی فیلم‌دا، هه‌ر یه‌ك له رینییه كلیر، كه ده‌رهێنه‌رێكی فه‌ره‌نسییه، هه‌روه‌ها رۆبه‌رتۆ رووسیللینی، له رێگه‌ی فیلمه‌كانی (ئاغاسا كریستی و "رۆما شارێكی كراوه")، ده‌ركه‌وتن، وێڕای ئاماده‌بوونی، بیللی وایڵدر، له رێگه‌ی فیلمێكه‌وه، له‌و ڤیستیڤاڵه به‌شدار بوون.
له خولی یه‌كه‌می ڤیستیڤاڵی ناوبراو، فیلمه‌كه‌ی رینیه كلیر، وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌ر ده‌ستنیشانكرا، فیلمی (ئیڤانی ترسناك) ی رووسی، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری پێدرا، كه له ده‌رهێنانی سێرگی ئیزنشتاینه، له‌و ڤیستیڤاڵه، ناوبانگی ده‌ركرد.
دوای چه‌ندین ساڵ، ئه‌و ڤیستیڤاڵه له ده‌رخستنی ژماره‌یه‌ك له ده‌رهێنه‌ری تازه، به‌رده‌وام بوو، وه‌ك مایكڵ ئه‌نتۆنیۆ، كه له ساڵی (1957)، له رێگه‌ی فیلمی ( بانگه‌واز)، به‌ناوبانگ بوو، هه‌روه‌ها فیلمی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی، (ژیانی ژنان)، كه له ده‌رهێنانی سیدنی لۆمیت، له ڤیستیڤاڵی لۆكارنۆ، ده‌ركه‌وت، جیا له گلوبه‌ر رووشای به‌رازیلی، بیلا تاری مه‌جه‌ری، مایك لی به‌ریتانی، ئالان تانه‌ری سویسری، كلوود شاپڕۆڵی فه‌ره‌نسی و ئه‌لكسێنده‌ر سوكورووفی رووسیایی، له رێگه‌ی ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌وه، ده‌ركه‌وتن.
به‌م دواییه‌ش ئیداره‌ی ڤیستیڤاڵی لۆكارنۆ، كه‌وته ده‌ستی جیۆنا نازارۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هونه‌ری ڤیستیڤاڵ، دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك بوو، ده‌رگاكانی ڤیستیڤاڵی لۆكارنۆ، به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داخرابوون.
شاری لۆكارنۆی سویسرایی، ده‌كه‌وێته به‌ری باكووری ده‌ریاچه‌ی لۆكارنۆ، ژماره‌ی دانیشتوانی (15) هه‌زار كه‌سن، هه‌موو ساڵێك له مانگی ( ئاب/ئۆگێست)، ڤیستیڤاڵی لۆكارنۆ ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط
ك.ب