سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو کۆچی دوایی کرد
K24 – مۆسكۆ:
پرۆفیسۆر د. کنیاز ابراھیم میرۆزۆێڤ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (8ی ئاب/ ئۆگستی 2021) له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
د. كنیاز ئیبراهیم له (1ی ئایار/ مایۆی 1947) له كۆماری ئه‌رمینیا له‌دایكبووه. دواتر خێزانه‌كه‌یان روویانكردووه‌ته شاری ئه‌ڵماتی له كازاخستان.
له ماوه‌ی ژیانی فه‌رهه‌نگی خۆیدا، ئه‌و پرۆفیسۆره كورده رۆڵێکی گەورەی گێڕاوه لە گەشەپێدانی ناسنامه‌ی نەژادی و نەتەوەیی گەلی کورد لە وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو. هاوكات چه‌ندین پۆستی ئیداری و زانستی هه‌بووه و به‌رده‌وام له بواری زمان‌ناسی و به‌دواداچوونی كولتووری كوردی كۆششی كردووه.