یه‌كه‌م كاروانی هاوپه‌یمانان له عێراق كشایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌غدا رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌م كاروانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له عێراقه‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كانیان له كوه‌یت، به‌ڵگه‌ی راستگۆیی، جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی ستراتیژیی، تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هه‌موو هێزێكی بیانییه، له‌م وڵاته.
له‌مباره‌یه‌وه" قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به داعش كرد.
به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی، كه به‌شدار بوو له گفتوگۆی ستراتیژی نێوانی به‌غدا و واشنتن، رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه یه‌كێكه له ده‌رخسته‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، كه راستگۆیی نێوانی هه‌ردوو لا، نیشان ده‌دات.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له عێراق، رێكه‌وتنی ستراتیژی به‌غدا و واشنتن، جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، شێوازی كاری ئه‌و هێزانه، له‌مه‌دوا به جۆرێكی دیكه ده‌بێت.
رونیكرده‌وه، به گوێره‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و وڵاتانی جیهان، له بواری پڕ چه‌ككردن و راهێنانی سه‌ربازانی، له هاوكاریكردنی عێراق، به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌مباره‌وه، هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی، بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانی كاری هاوبه‌ش، ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێكرد، بۆیه گه‌ڕانه‌وه كه‌مپی (بویهرینگ)، له كوه‌یت.
روونیشكرده‌وه، ئه‌و هێزه، له رێگه‌ی دوو فڕۆكه‌وه، عێراقیان جێهێشت، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری داهاتوو، به‌شێكی دیكه‌ش ئاماده ده‌بن، تاوه‌كو عێراق جێبهێڵن.
هاوپه‌یمانان راشیانگه‌یاند، ئه‌و هێزه‌ی كه كشانه‌وه، له یه‌كه‌كانی زه‌مینی و ئاسمانی و پاراستنی نیشتیمانی، بوون، له رێگه‌ی دوو فرۆكه‌وه، له عێراق، كشانه‌وه.
واین ماروتوان، گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، رایگه‌یاند، ئه‌ركی هێزه هاوبه‌شه‌كان و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێشمه‌رگه، بۆ تێكشاندنی داعش، له عێراق و سووریا، به‌رده‌وام ده‌بن.
جه‌ختیكرده‌وه، تێكشكاندنی داعش له‌مه‌ودوا، ئه‌ركی هێزه هاوبه‌شه‌كانه، كه خاوه‌نی ستراتیژیه‌تێكی قووڵن، بۆ ئه‌مه تیمه‌كانمان گه‌ڕانه‌وه كوه‌یت، دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایش له‌نێو كاروانه‌كه‌دا، بوون.
تا ئێستا (3500) سه‌ربازی هاوپه‌یمانی له عێراقدا ماون، كه له‌نێویاندا، (2500) سه‌رباز ئه‌مه‌ریكین، كه كشانه‌وه‌یان به یه‌كجاره‌كی، پێویستی به چه‌ند ساڵێكه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه: الایلاف
ك.ب