پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ
K24- ههولێر:
بهبۆنهی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ، سهرۆكی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو، سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانەوادە و کەسوکاری كۆچكردوو و ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤییەت و کوردانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان كرد.
پهیامی سهرهخۆشی سهرۆك بارزانی بهبۆنهی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاکادیمیسیەنی کورد و سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤمان پێگەییشت.
پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ کەسایەتییەکی نیشتیمانپەرەوەری کوردی کازاخستان بوو کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردن و یەکخستنی دیاسپۆرای کورد لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو هەبوو و، هەروەها لە بواری زانستی و ئەدەبیش خزمەتێکی زۆری کورد لەو وڵاتانەدا کردووە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ و ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤییەت و کوردانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
8ـی ئابی 2021