ژنێكی 100 ساڵه له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی پیری ئه‌مه‌ریكی به ناوی "ئیدیس مۆروای تراینا" توانی ژماره‌ی پێوانه‌ی له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی تۆمار بكات و ناوی بچێته كتێبی گینسه‌وه، له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی 100 ساڵه.
ماڵپه‌ڕی گینس بڵاویكرده‌وه، "ئیدیس مۆروای تراینا"، مامۆستای پێشووی سه‌ماكردن، سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر و دادوه‌ره‌كانی راكێشا، كاتێك توانی له نمایشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورساییدا له 18 تا 68 كیلۆگرام به‌رزبكاته‌وه.
ئیدیس بۆ ماڵپه‌ڕی گینس گوتی: "به‌و پێیه‌ی سه‌ماكه‌ر و هونه‌رمه‌ندم، چه‌پڵه‌لێدان به‌شێكی گرنگ بووه و هه‌میشه گوێبیستی بووم، ئێستاش ئه‌و توانایه‌م هه‌یه به‌شێك له‌و چه‌پڵانه‌م گوێبیست بێت، هه‌ستم به خۆشییه‌كی زۆر ده‌كرد كاتێك گوێبیستی زیاتر و زیاتری چه‌پڵه‌لێدان ده‌بووم".
گوتیشی: "كاتێك خه‌ڵك زانییان ته‌مه‌نم چه‌نده، سه‌رنجیان ده‌دام، بۆیه ئه‌مه وایلێكردم زیاتر گرنگی به‌خۆم بده‌م و هانیدام كۆششی زیاتر بكه‌م".
هه‌نی كۆرێل، كچی ئه‌و ژنه 100 ساڵه گوتی: "زانیمان ره‌نگه ئه‌و له هه‌مووان به‌ته‌مه‌نتر بێت، به‌ڵام به‌وه تاساین، كه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێدرا كه ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه، ئێمه شانازی به دایكمانه‌وه ده‌كه‌ین، ته‌واوی خێزانه‌كه‌مان به تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌ی دایكم خۆشحاڵن".
ماڵپه‌ڕی ئینیسكلۆپیدیای گینس رایگه‌یاند، به فه‌رمی دانمان به‌وه ناوه، كه "ئیدیس مۆروای تراینا"، ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورساییدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر له ساڵی 2019 چووه‌ته پێشبڕكێی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، به‌ڵام ئه‌م ساڵیش كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 100 ساڵ، به‌شداری پێشبڕكێییه‌كه ده‌كاته‌وه.
د.ی