تەقەکەرێک لە سلێمانی دەستگیر کرا

کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردبوو
تۆمەتبار
تۆمەتبار

K24 - سلێمانی

هێزەکانی پۆلیس لە سلێمانی تەقەکەرێکیان دەستگیرکرد، کە کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردبوو هەڵاتبوو، پێشتریش ئەو تۆمەتبارە لەسەر ماددەی هۆشبەر سزا دراوە.

بەڕیوەبەریەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "شەوی رابردوو دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن  گوێبیستی دەنگی تەقە دەبن لە نزیک گۆڕستانی هەواری تازە، بۆ ئەو مەبەستە دەچنە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ گەشتنی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و هەڵدێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیری دەکەن و دەست بەسەر دەمانچەکەیدا دەگرن".

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە: "پاش ناردنی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تۆمەتبار ( ر. ف. س ) لەدایکبوی ١٩٩٩ پیشەی بێکار، کە تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کردووە کە لە ئەرکدا بووەو برینداری کردووە. ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەندە بەپێی ماددەی 31/405، ناوبراو پێشتر سزادراو بووە لەسەر مادەی هۆشبەر".

تۆمەتباری دەستگیرکراو
تۆمەتباری دەستگیرکراو