هەولێر.. باوکێک بە دوو گولـلە کوڕەکەی بریندار دەکات

پۆلیس تەقەکەرەکەی دەستگیر کردووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

لە هەولێر باوکێک بە دوو گولـلە کوڕەکەی بریندار کرد، بریندارەکە بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کرا و باوکەکەشی لەلایەن هێزی پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند "ئەمڕۆ لەسەر شەقامێکی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی خێزانی باوکێک دوو گولـلەی لە قاچی کوڕەیداوە و برینداری کردووە. دواتر تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی توند و تیژی ئافرەتان وخێزان کراوە، بەو پێیەیە کێشەکە خێزانییە".

 وتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی "بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و مەترسی لەسەر گیانی نییە".