یه‌كێتی ئه‌وروپا چاودێری هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له به‌غدا، رێكه‌وتنێك له نێوان لایه‌نی عێراقی و یه‌كێتی ئه‌وروپا، واژوو كرا، تایبه‌ت به چاودێریكردن و ژماردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگدانی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌می) ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه بچێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، به ئاماده بوونی نه‌زار خه‌یروڵڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مارتن هووس، نێرده‌ی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له به‌غدا، رێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، واژووكرا، كه جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.
له‌مباره‌یه‌وه، دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، روونیكرده‌وه، هاوشێوه‌ی یونامی، كه به بڕیاری ژماره (2576)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر داوای عێراق، ئه‌وان رێگه پێدراون كه چاودێری هه‌ڵبژاردن، له عێراق، بكه‌ن، یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌سه‌ر داوای عێراق، وه‌ك چاو‌دێر له هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌بن.
ئاماژه‌شیپێكرد، كاری ئه‌و چاودێرانه، دابه‌ش بوونیانه به سه‌ر بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، گفتوگۆی ناردنی (150) پسپۆری بواری هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها (100) چاودێریان، له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ش عێراق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێو ده‌وڵه‌تی، تایبه‌ت به نادرنی چاودێری دیكه‌ی بیانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردنێكی پاك به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: الایلاف
ك.ب