كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوو كێشی هێنده‌ی سێوێكه
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌نگاپووره، كۆرپه‌یه‌كی تازه له دایكبوو، به بچووكترین منداڵ له جیهاندا، تۆمار كرا، دوای ئه‌وه‌ی (13) مانگ چاودێری ته‌ندروستی بۆ كرا.
سه‌ره‌تای له دایكبوونی به‌ر له (25) هه‌فته، كێشی (212)گرام بوو، درێژییه‌كه‌شی (24) سانتیمه‌تر بوو.
كویك یوو شوو، به‌ر له (4) مانگ له سه‌نگاپووره له‌دایك بوو، به‌ر له دایكبوونی ئهl كۆرپه‌یه، دایكه‌كه تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ژه‌هراوی بوونی منداڵدان بووه، كه زۆرجار دایكه‌كان به‌هۆیانه‌وه، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
نه‌خۆشخانه‌ی نیشتیمانی سه‌نگاپووره، بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا هه‌لێك له‌به‌ر ده‌ست بوو، تاوه‌كو ئه‌و كۆرپه‌یه گیان له‌ده‌ست نه‌دات، چونكه كێشه‌كه‌ی هێندی كێشی سێوێك بوو.
راشیگه‌یاند، ته‌ندروستی یوو شوان به‌ره‌و جێگیری و باشی هه‌نگاو ده‌چێت، كه له‌و ئاسته‌دایه كه به‌م نزیكانه له نه‌خۆشخانه ده‌رده‌چن.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب