سوپای پاسداران: به‌م نزیكانه له‌ناوبردنی ئیسرائیل روو ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌قیقه‌تێكه و له كاتێكی نزیكدا له‌سه‌ر زه‌وی ون ده‌بێت".
له‌كاتی پێشوازیكردنی له زیاد نه‌خاله، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی و ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی "حه‌ماس"، سه‌لامی گوتی: "ته‌نها هێز ده‌توانێت "سه‌هیۆنیه‌تی یاخیبوو" بسڕێته‌وه و به‌هێزكردنی فه‌له‌ستینیش ستراتیژیه‌تێكه، نابێت بوه‌ستێت".
ئاژانسی هه‌واڵی مێهری ئێرانی له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی ئۆپه‌راسینی "سیف القدس" ئه‌و وێنه‌یه له‌ناوچوو كه "سه‌هیۆنیه‌ت" و سه‌ركرده‌ی رێكخراوه فه‌رمانڕه‌واخوازه‌كان و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی هێزی خۆبه‌زلزان له‌باره‌ی "قه‌واره‌ی سه‌هیۆنیه‌ت" ده‌یانكێشا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بوو، كه سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی "سه‌هیۆنیه‌ت" كارێكی حه‌تمییه".
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاشكرایكرد، كه كه‌رتی غه‌زه‌ی گه‌مارۆدراو به‌و بچووكیه‌ی خۆی ده‌توانێت خۆڕاگر بێت و رووبه‌ڕووی دوژمنان و تاوانه‌كانیان ببێته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌واوی خاكی فه‌له‌سته‌ین بچێته پاڵ به‌ره‌ی به‌رگری له دژی ئیسرائیل، ئه‌وكات دیارده‌بێت كه چۆن كۆتایی به ئیسرائیل دێت".
سه‌رچاوه: ئاژانسی مێهر
H.B