ماكرۆن به‌شداری كۆنگره‌ی به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، بانگهێشتی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای كردووه، بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی هه‌رێمایه‌تی، كه له كۆتایی ئه‌م مانگه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، راشیگه‌یاند، ماكرۆن هاوبه‌شی سه‌ره‌كی عێراقه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ عێراق، دووپاتكرده‌وه، ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی ماكرۆنه بۆ به‌غدا، له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك، ئه‌نجامیداوه.
جێی باسه، ماكرۆن به‌شداری كۆنگره‌ی هه‌رێمایه‌تی ده‌كات، له كۆتایی ئه‌م مانگه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ریه‌ك له سعودیه و توركیا، به‌فه‌رمی بانگهێشت كراون، كه عێراق رۆڵێكی ئیجابی له گۆڕه‌پانی هه‌رێمایه‌تی ده‌گێڕێت، كاریگه‌ریشی ده‌بێت بۆ سه‌ر دۆخی ناوه‌خۆیی عێراقی، كاتێك دوو مانگ ماوه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڕێوه بچێت.
له‌مباره‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بانگهێشتنامه‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیزی شای سعودیه، كردووه، به‌ڵام تا ئێستا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، دیاری نه‌كراوه.
دیاریش نیه، ئایا ئێران بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه بانگهێشت ده‌كرێت، یاخوود نا، كاتێك چه‌ند رۆژێكه ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، سوێندی یاسایی خواردووه، كه به كه‌سایه‌تییه‌كی تووندڕه‌و له ناوچه‌كه و جیهاندا، ناسراوه.
ئیحسان شه‌ممه‌ری، توێژه‌ر له كاروباری سیاسی، رایگه‌یاند، به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه له عێراق، ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه وڵاتانی درواسێ باوه‌ڕیان به عێراق، ماوه، هه‌روه‌ها به‌غدا ده‌یه‌وێت ببێته كاراكته‌ری راسته‌قینه‌ی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه، له كاتێكدا عێراق پێشتریش بووه‌ته وڵاتیكی نێوه‌ندگیر له‌نێوانی سعودیه ئێران، بۆ كۆتایی هێنان به گرژییه‌كانیان.
عێراق خۆی له‌نێوان، دراوسێ شیعییه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵات و سووننییه‌كه‌ی له باشوور، ده‌بینێته‌وه، كه له دوای تێكشاندنی داعش له ساڵی (2017)، به‌غدا یه‌كێكه له‌و پایته‌ختانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌یه.
جیا له‌وه‌ش، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆنگره‌یه، سه‌ركه‌وتنه بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وێڕای ئه‌وه‌ی عێراق به‌نێو گرفته‌كانی كه‌می ئاو و كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، جیا له داته‌پینی ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته به‌هۆی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه نێوخۆییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتێش، قه‌یرانێكی دیكه‌یه به‌رۆكی عێراقی گرتووه.
گفتوگۆكانی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن، به‌شێكی دیكه‌ی رووداوه‌كانی عێراقه، كه تێیدا بڕیار دراوه رۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، له شه‌ڕكه‌ره‌وه، بۆ كاری راهێنان و مه‌شق، بگۆڕدرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب