به‌ر له هاتنی وه‌رزی سه‌رما نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ھاوڵاتیان دەستی پێ کردووە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە، بۆ ئه‌وه‌ی ئامادەکاری بکەن بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی به‌سه‌ر ھاووڵاتیاندا به‌ر له هاتنی وه‌رزی سه‌رما.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانه سروشتییه‌كان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: پێ دەچێت لە سەرتای مانگی ئه‌یلوول دەست بە پڕۆسەی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بکرێت و سه‌ره‌تاش لە ناوچە شاخاویکانەوە دەسپێ دەکات.
له‌كاتێكیشدا ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی قەیرانی دارایی، تەنھا لە ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپی دابەش کراوە بە بڕە پارەیەکی دیاری کراو، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ھەولێر ئاشکرایكرد، پێویستی پارێزگای ھەولێر بە نەوتی سپی نزیك دەبێتەوە لە سەد ملیۆن لیتر بەبێ ئاوارە و پەنابەران.
ساڵانه ھەرێمی کوردستان پێویستی به نزیکەی سه‌دان ملیۆن لیتر نه‌وتی سپییه و تا ئێستا نرخی ئەو نەوتەی بە ھاووڵاتیان دەدرێت دیاری نەکراوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوای لە بەڕێوبەراتی سامانه سروشتییه‌كانی پارێزگاكان کردووە، ئیداره‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك پێویستی پارێزگاكه‌ی بە نەوتی سپی دیاری بکەن، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ئامادەکاری بۆ دابین کردنی بڕەکە بکرێت.
H.B