داعش لە مەخموور هێرشی کردە سەر حەشد

کوژراو و بریندار هەن
دیـمەنێکی مەخموور - ئەرشیف
دیـمەنێکی مەخموور - ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە مەخموور چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی دەنگ و باسی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە نزیک گوندی معێزیلەی سەر بە شارۆچکەی مەخموور، چەکدارێکی حەشد کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون، دواتر هێزێکی ئەمنی پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینیان دەستپێکرد.

لەلایەکی دیکەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، هەوڵی تەقاندنەوەی تاوەرێکی کارەبای لە خورماتوو راگەیاند.

هاوکات چەکدارێکی داعش لە باکووری بەغدا و دوو کەسیش بە تۆمەتی تیرۆر لە سنووری پارێزگای بابل دەستگیرکران.