چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی لافاوه‌وه له ناو "مه‌سعه‌د"ی باڵاخانه‌یه‌ك گیریانخواردووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌س له شاری "ئۆماها" له ویلایه‌تی "نبراسكا"ی ئه‌مه‌ریكا له دۆخێكی ترسناكدابوون، دوای ئه‌وه‌ی له ناو "مه‌سعه‌د"ی باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌هۆی لافاوه‌وه گیریانخواردبوو، خه‌ریكبووه ئاو ته‌واوی مه‌سعه‌ده‌كه پڕبكات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له‌ناو مه‌سعه‌دی باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری ئۆماهادا تۆماركراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ناو مه‌سعه‌ده‌كه گیریانخواردووه و سه‌ریان له‌ناو ئاوه‌كه ده‌رهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ژیان بمێننه‌وه، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی رزگاركردن بوون.
به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، ئافره‌تێك مۆبایله‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكێك بێت و رزگاری بكات، له‌هه‌مانكاتدا كه‌سێكێكی دیكه به‌سه‌ر ئاو كه‌وتووه و دیمه‌نه‌كه‌ی تۆماركردووه، ئاستی ئاوه‌كه زۆر به‌رز بووه و خه‌ریك بووه بیانخنكێنێت.
"تۆنی لۆ"، ئه‌و گه‌نجه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆماركردووه، ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كاتژمێر (10)ی شه‌وی (7ی ئئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) له شوقه‌كه‌ی له نهۆمی ده‌یه‌می باڵه‌خانه‌كه بێته خواره‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ده‌رگای مه‌سعه‌ده‌كه بكرێته‌وه، ئاوی لافاوه‌كه زۆر به‌خێرایی مه‌سعه‌ده‌كه‌ی پڕ ئاو كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سعه‌ده‌كه له‌كاركه‌وتووه، "لۆ" بۆ كه‌ناڵی "ABC13"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "دیمه‌نه‌كه هه‌ر وه‌كو فیلمه سینه‌ماییه‌كان وابوو".
گوتیشی: "كاتێك ئاو گه‌یشته سكمان، له مه‌ترسی ره‌وشه‌كه گه‌یشتین و گوتمان ئه‌وه راستییه، من و هاوڕێیه‌كانم په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان ئه‌نجام دا، داوامان له پۆلیس كرد، به‌هانامانه‌وه بێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم به هاوڕێیه‌كی خۆمه‌وه كرد، پێمگوت ئه‌گه‌ر زوو فریامان نه‌كه‌وی؛ ده‌مرین".
"لۆ" ئاشكرای كرد، زۆربه‌ی جار تیمی فریاكه‌وتن له‌كاتی خۆیدا ناگه‌ن، به‌ڵام هاوڕێیه‌كم له‌كاتێكی زۆر گونجاو‌دا گه‌یشت و ده‌رگای مه‌سعه‌ده‌كه‌ی بۆ كردینه‌وه، به مه‌له‌كردن له شوێنه‌كه‌دا هاتینه ده‌ره‌وه و رزگامان بوو.
به‌هۆی بارانێكی زۆره‌وه، له شاری "ئۆماها" له ویلایه‌تی "نبراسكا" لافاوێكی درووست بوو و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی گرته‌وه، هاتووچۆی په‌خكستووه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
لحظات رعب عاشها شاب وأصدقاؤه بعدما حاصرتهم مياه الفيضانات داخل المصعد في #نبراسكا الأميركية | #شاهد_سكاي pic.twitter.com/u1zve6vrJT
— سكاي نيوز عربية (@skynewsarabia) August 9, 2021
د.ی