ڤاكسین بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته زۆره‌ملێ
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پێنتاگۆن داوا له ته‌واوی سه‌ربازانی یه‌كه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ره‌تای 15ی ئه‌یلوول (سێپتێمبه‌ری 2021) ه‌وه، وه‌رگرن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و پلانه زۆره‌ملێی (ئیلزامی)یه‌ی له رۆژی 9ی ئاب بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه پاش ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك بایدن له‌سه‌ر داواكه.
به‌پێی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌كراوی لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ 9ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) بڵاوكرایه‌وه، داوا ده‌كات كه تا 19ی ئه‌یلوول (سێپتێمبه‌ری 2021) سه‌ربازی نێو یه‌كه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن.
له‌سه‌ره‌تای نامه‌كه‌یدا ئۆستن نووسیویه‌تی: "وه‌ك زۆربه‌تان ده‌زانن، سه‌رۆك بایدن پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردووم ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌ی چۆن و كه‌ی بتوانین لیستی ته‌واوی داواكراوی ئه‌ندامانی خزمه‌تگوزاری وه‌زاره‌ت زیادبكه‌ین بۆ پرۆسه‌ی ڤاكسین كردن دژی كۆڤید-19، بۆ ئه‌وه‌ش له‌نزیكه‌وه راوێژمكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش و سكرتێره‌كانی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان و پزیشكه پرۆفیشناڵه‌كان، به‌وپه‌ڕی پێزانینه‌وه راوێژ و ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌وانه په‌سه‌ندكرا".
هه‌روه‌ها له‌و داوایه‌ی كه ئۆستن ئاراسته‌ی سوپای كردووه، نووسراوه: "داواده‌كه‌م ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه زۆره‌ملێ (ئیلزامی) بێت له‌كاتی دیاركراوی خۆی و تێنه‌په‌ڕێت له نیوه‌ی مانگی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2021) یاخود راسته‌وخۆ دوای كۆتا ره‌زامه‌ندی پێدانی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك، هه‌ر كامیان یه‌كه‌مجار په‌سه‌ندكرا".
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێڵ ده‌شێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك-ه‌وه، كاتی ره‌زامه‌ندی پێدانی ڤاكسینه‌كه پێشكه‌وێت. چونكه وه‌زیری به‌رگری له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بۆ به‌رگریكردن له‌م وڵاته، ئێمه پێویستمان به هێزێكی ته‌ندروست و ئاماده‌یه، به‌وپه‌ڕی تواناوه پێداگری ده‌كه‌م كه هه‌موو یه‌كه سه‌ربازیی و مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئێستا، ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن و بۆ یه‌كه‌كانی خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه به زۆره‌ملێ وه‌ریگرن".
وه‌زیری به‌رگری هیچ دوودڵ نییه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره، یاخود ئامۆژگاری جیاوازی رێره‌وی رۆیشتن و تێگه‌یشتنی سه‌رۆك بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه به‌یه‌كه‌كانی سوپا چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "هه‌ستم كرد پێویسته ئه‌م كاره بكه‌ین".
بۆ زیاتر تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌رپرسێك له پێنتاگۆن به سی ئێن ئێن-ی وت: "له‌نزیكه‌وه چاودێری وردی تێكڕای تووشبووان ده‌كه‌ین له‌نێو سوپادا". چونكه له ئێستادا به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه به‌هۆی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا زیادیكردووه، ئه‌گه‌ر تێكڕای تووشبوون كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاماده‌گی سه‌ربازی ئه‌وا وه‌ك ئۆستن ده‌ڵێت له‌نامه‌كه‌یدا: "دوو دڵ نابم له جوڵه‌ی خێرا یاخود ئامۆژگاریكردنی رێكاره جیاوازه‌كانی سه‌رۆك ئه‌گه‌ر هه‌ستمكرد پێویستی به‌وه هه‌بێت بیكه‌م".
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ئاشكرایكردووه كه بایدن له كۆتایی مانگی رابردوو به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وتووه كه پلانێك دانێن بۆ پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆیه رۆژی 9ی ئاب وه‌زیری به‌رگری به‌م پێداگرییه‌وه ئه‌و نامه‌ی راگه‌یاندووه.
بایدن له‌داواكه‌یدا وتوویه‌تی: "من و وه‌زیری به‌رگری (ئۆستن) له پایه‌ندبوونێكی بێ دوودڵیدا پێكه‌وه كارمان كرد بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه سه‌ربازه‌كانمان هه‌موو پێداویستییه‌كیان هه‌یه كه پێویستیان پێی بێت بۆ ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانیان وه‌ك سه‌لامه‌تی، هه‌تا بتوانرێت به‌رده‌ست بێت".
بایدن ده‌شڵێت: "پێدانی ڤاكسین به تاكه‌كانی نێو یه‌كه خزمه‌تگوزارییه‌كان له پێناو ته‌ندروستییه‌كی باش و پارێزگاری هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی باش و گره‌تنی ئاماده‌گی هێزه‌كانمان بۆ هه‌ر كارێك له‌هه‌ر كوێیه‌كی دنیا بێت".
بایدن دانبه‌وه‌دا ده‌نێت ناتوانن به‌مشێوه هێواشه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ كۆڤید-19 بجه‌نگن، بۆیه ده‌ڵێت: "ناتوانین بجه‌نگین له‌گه‌ڵ كۆڤید-19 به‌تایبه‌تی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا كه به‌خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا بڵاوبۆته‌وه كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه".
بایدن پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات تا ئه‌مساته ده‌ستوپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی شه‌ڕدایه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك كه گونجاوبێت بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، به‌خێرایی وه‌ریگرێت.
پلانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان وایه كه ره‌زامه‌ندی كۆتایی بدات له‌سه‌ر ڤاكسینی فایزه‌ر، رۆژنامه‌ی یۆ ئێس توده‌ی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 10ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)دا ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ر) ئه‌و ره‌زامه‌ندییه بدرێت".
به‌پێی رۆژنامه‌كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی فه‌رمی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان، ئۆستن پێویست ده‌كات بایدن رێگه‌ی پێبدرێت به زۆره‌ملێ ئه‌و بڕیاره بسه‌پێنێت. هه‌ربۆیه بایدن-یش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردۆته‌وه كه به‌دڵنیایی پاڵپشتی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
هه‌روه‌ك په‌رچه‌كرداری ئۆستن، هه‌مان جوڵه ده‌بینرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمپانیاكان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، وه‌ك وڵاتان به‌ره‌نگاری جۆری گۆڕاوی ده‌لتا ده‌بنه‌وه كه له ئه‌مه‌ریكا ئێستا بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبووان و گه‌یاندنی تووشبوان به نه‌خۆشخانه‌كان و زیادبوونی مردن كه له‌زستانی پێشوو و سه‌ره‌تای په‌تاكه‌شدا، ئاوا نه‌بینراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیادبوونی ترس له‌سه‌ر سوپا كه له یه‌كه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا پێكه‌وه ئه‌ژین له‌نێو كه‌تیبه و سه‌ر كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان، ترسی بڵاوبوونه‌وه خێراتر ده‌كات، بۆیه وه‌زاره‌تی به‌رگری پێیوایه ده‌شێت له ئاینده‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانی ڤایرۆسه‌كه له سوپا وا بكات كه كاربكاته سه‌ر توانای ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رگریكردن له خۆی له قه‌یرانی ئاسایش‌دا، ئۆستن له‌و رووه‌وه هۆشیاری ده‌دات كه ئه‌گه‌ر تێكڕای تووشبوون به‌رزبێته‌وه ئه‌وا كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاماده‌گی سه‌ربازی.
به‌پێی پێنتاگۆن زیاتر له یه‌ك ملیۆن سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی هه‌ردوو ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و 237 هه‌زار دیكه‌ش ته‌نیا ژه‌م (دۆز)ێكیان وه‌رگرتووه.