هێشتا سه‌ره‌تایه.. جیهان چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتی دیكه‌ی گه‌وره‌تری سرووشتییه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جیهان له 3 ساڵی داهاتوودا چیدیكه به‌رگه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما ناگرێت، له چه‌ند وڵاتێكیش ئه‌وه هه‌ستی پێكراوه و كاره‌سات درووست بووه، راپۆرته‌كه له رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تامز"ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له راپۆرتێكی زانستیدا ئه‌وه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و هێشتا ده‌رچه‌یه‌كی زۆر بچووكی رزگاركردنی جیهان ماوه.
به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تا ئێستا پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی (1.1) پله‌ی سه‌ده‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سووتانی خه‌ڵووز و نه‌وت و گازه‌وه، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی وزه‌ی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین، هه‌ر ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، ئه‌مساڵ سه‌دان كه‌سی له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا كوشتووه، لافاو ده‌یان شوێنی له ئه‌ڵمانیا و چین له‌ناوبرد، سووتانی دارستانه‌كان له سێبیریا و توركیا و یۆنان كاره‌ساتی گه‌روه‌ی درووستكردووه.
ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له راپۆرته‌كه‌ی "لیژنه‌ی حكومی و نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا"دا ئاماژه‌ی پێكراوه، لیژنه‌كه له چه‌ند زانایه‌كی ئه‌و بواره پێكهاتووه و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌مڕۆوه ده‌ست به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه گه‌رمییانه‌ش بكرێت له وڵاتان، هێشتا پله‌ی گه‌رمای زه‌وی تا (1.5) پله‌ی سه‌دی زیاد ده‌كات له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌و راده‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان ملیۆن كه‌س تووشی ناڕه‌حه‌تی ببن، وڵاتان تووشی وشكه‌ساڵیش ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌دان ملیۆن كه‌س بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاو تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بن.
ئایا هیوایه‌ك ماوه؟
ئاماژه به‌وه كراوه، ئێستاش مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بكات، ئه‌مه‌ی هه‌وڵی وڵاته پیشه‌سازییه‌كانی پێویسته، كه رێگری له درووستبوونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بكه‌ن، تا به‌رگه زه‌وی دانه‌پۆشێت، راپۆرته‌كه روونیكرده‌وه، كه تا ساڵی 2050 ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌نجام بدرێت؛ پله‌ی گه‌رما (1.5) پله‌ی سه‌ده‌ی جێگیرده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه شكستی هێنا؛ ئه‌وا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له دوو پله‌وه تا 3 پله و دواتریش تا 4 پله زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه، به‌راورد به سه‌ده‌ی پێش پیشه‌سازی، به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ر پله‌یه‌كی سه‌دی، له‌گه‌ڵ خۆی مه‌ترسی گه‌وره‌ش درووست ده‌كات، وه‌ك لافاو، شه‌پۆڵی گه‌رما، وشكه ساڵی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دورگه‌كان درووست ده‌كات، هه‌ر كاتێك پله‌ی گه‌رما زیاتر به‌رزببێته‌وه، ئه‌وا زیاتر به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی باكوور و باشوور ده‌توێنه‌وه.
زانایان پێیانوایه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی به‌دوور ده‌زانرا، ئه‌گه‌ر مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می كه‌شوهه‌وادا نه‌كردبایه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاوی ده‌ریاكان به‌رزبووه‌ته‌وه، به پێشبینیكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (1.5) پله‌ی سه‌دی، تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه ئاستی ئاوی ده‌ریاكان تا (30.5 تا 61) سانتیمه‌تر به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك شاری كه‌نار ده‌ریاكان به‌هۆی لافاوه‌وه ژێر ده‌ریا بكه‌ون.
به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و توانه‌وه‌ی ئاوی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی باكوور، ئاستی ئاوی ده‌ریاكان تا نزیكه‌ی مه‌ترێك به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش خراپترین سیناریۆیه‌كانه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی زانایانی بواره‌كه، پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی له (2.5 تا 4) پله‌ی سه‌دی زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و زیادبوونه‌ش بڕی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌رگه زه‌وی داده‌پۆشێت و زیانی زۆر درووست ده‌بێت.
زیانه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی گۆی زه‌وی، وشكه‌ساڵی درووست ده‌كات و زیان به كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌گه‌یه‌نێت.
د.ی