نرخی نەوت هەڵکشا

نەوت لە کەمترین ئاستەکانی 3 هەفتەی رابردوویدا بەرزبووەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

دوای دابەزینە بەرچاوەکانی چەند رۆژی مامەڵەکانی رابردوویدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا کەمێک بەرزبووەوە. بەهۆی دەرهاویشتەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنای جۆری دەلتا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردارە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 1.2٪ بۆ 69.73 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئەیلوول بە رێژەی 1.4٪ بۆ 67.44 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

کۆمپانیای ئەی ئێن زێد بۆ شیکردنەوەی دارایی بڵاویکردووە، ئەوەی لە چین دەگوزەرێت بێگومان گوشاری لەسەر کەرتی گواستنەوە دەبێت. لە شیکردنەوەکەدا هاتووە، تەنیا 32٪ـی هێڵە ئاسمانییەکانی چین کاردەکەن.