ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق راگرت

تاران هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی پێویستییەکانی کارەبای ناوخۆ دەگەڕێنێتەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بە گوێرەی هەواڵێکی  ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی، مستەفا رەجەبی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارگێڕی کارەبای ئێران رایگەیاند، هەناردەکردنی کارەبایان بۆ عێراق راگرت.

ئەو بەرپرسەی ئێران هۆکاری هەڵپەساردنی هەناردەی کارەبا بۆ عێراق بۆ بەرزبوونەوەی پێویستییەکانی کارەبای ناوخۆ دەگەڕێنێتەوە.

دەشڵێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی دارایی رابردوو کە 20ـی ئادار کۆتایی دێت، نزیکەی دوو هەزار مێگاوات کارەبایان بۆ عێراق هەناردەکردووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پێویستییەکانی ناوخۆ، بڕی هەناردە بۆ 150 مێگاوات دابەزیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق 19 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام پێویستی راستەقینەی 30 هەزار هەزار مێگاواتە، بۆیە ناچارە پێویستییەکانی بە هاوردەکردن پڕ بکاتەوە.