پاكستان سزای توندی داناوه بۆ ئه‌وانه‌ی ڤاكسین وه‌رناگرن
K24 - هه‌ولێر:
پاكستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شێكی زۆر له دانیشتووانه‌كه‌ی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌و وڵاته سزای توندی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه ڤاكسین ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، حكومه‌تی كاراچی ژماره‌یه‌ك سزای دیاریكردووه بۆ ئه‌وانه‌ی ڤاكسین وه‌رناگرن، یه‌كێك له‌و سزایانه، راگرتنی مووچه‌كه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت و ره‌تبكاته‌وه ڤاكسین وه‌ربگرێت.
یه‌كێكی دیكه له سزاكان، راگرتنی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایله و رێگه‌ی گه‌شتكردنیشی پێ‌نادرێت، هه‌روه‌ها رێگه نادات ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینی ره‌تكردبێته‌وه، ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌كاربهێنێت.
یه‌كێكی دیكه له سزا تونده‌كان ئه‌وه‌یه كه رێگه نادرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بچێته قوتابخانه، ئه‌وانه‌ش وه‌ك رێكارێكی نوێی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتوویه‌تییه به‌ر.
تا ئێستا له پاكستان زیاتر له ملیۆنێك و 75 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و زیاتر له 24 هه‌زار كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.