له مانگی رابردووه‌وه تا ئێستا زیاتر له 45 منداڵ له سووریا بوونه‌ته قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان "یونیسێف" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، گرژی و توندوتیژییه‌كانی سووریا به‌رده‌وامه، به تایبه‌تی له باكووری سووریا، كه له سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه تا ئێستا كوژران و برینداربوونی زیاتر له 45 منداڵ تۆماركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یونیسێف-دا هاتووه، "دوای 10 ساڵ له ناكۆكییه‌كانی سووریا، هێشتا كوشتنی منداڵ كارێكی باوه له‌و وڵاته، ژماره‌یه‌ك خێزان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه منداڵه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، كه ئه‌مه‌ش قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ پاساوێك بۆ كوشتنی منداڵان نییه".
دوایین كوشتنی منداڵان له‌و وڵاته، به‌هۆی بۆردومانی رژێمی سووریا بووه له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، كه كرایه سه‌ر شارۆچكه‌ی "قه‌سه‌ته‌وان"ی حه‌ما له باكووری رۆژئاوا، كه 4 منداڵ كوژران، سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی خێزانێك بوون.
تا ئێستا ناوچه‌كانی ئیدلیب، حه‌ما و حه‌له‌ب، كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووریادان، زۆرترین قوربانی له‌و ناوچانه‌یه، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 3 ملیۆن كه‌سه، به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه ملیۆنێك دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌بوون.
له ساڵی 2011ه‌وه سووریا گرژی تێكه‌وتووه، به هۆیه‌وه نیو ملیۆن هاووڵاتی كوژراون و وڵاته‌كه‌ش تووشی داڕوخانی ئابووری بووه و ژێرخانه‌كه‌ی وێران بووه، به ملیۆنان دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان بوونه‌ته‌وه.
د.ی