یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ماربورگ تۆمار كرا
K24 - هه‌ولێر:
وڵاتی گینیا له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی به ڤایرۆسی ماربورگ تۆماركرد، ئاشكراكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ش له رێگه‌ی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی كه‌سێك بووه كه گیانی له‌ده‌ستداوه، پزیشكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، مردنه‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بووه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی یه‌كه‌م تووشبووی به ڤایرۆسی ماربورگ پشتڕاستكرده‌وه، كه ڤایرۆسه‌كه له خێزانی ڤایرۆسی ئیبۆلایه و له ئاژه‌ڵانه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڤایرۆسه‌كه له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسه‌كه 88%ـه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه له خوێنی كه‌سێك له ناوچه‌ی گیكیدۆ له باشووری ئه‌فریقا وه‌رگیراوه، كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ماچیتدیسۆ مویتی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ئه‌فریقیا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: "توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ماربورگ فراوانه، بۆیه ده‌بێت سنوورێكی بۆ دابنرێت".
ئاشكراكردنی ڤایرۆسی ماربورگ دوای دوو مانگ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا له گینیا دێت، كه ساڵی رابردووی سه‌ریهه‌ڵدا و 12 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه مردن.
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی پێشتر له گینیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا به‌ده‌ستمانهێناوه، له‌و ڤایرۆسه جێبه‌جێی بكه‌ین، كه هه‌مان توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه".
ڤایرۆسی ماربورگ له رێگه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره و میوه‌ی "رۆزیتوس"ه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه، له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی دیكه له رێگه‌ی شله‌ی جه‌سته‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
مویتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له گینیا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكۆڵكاری خێرا له‌سه‌ر ڤایرۆسی ماربورگ ده‌كه‌ین.
د.ی