بهپهله.. مێسی لهگهڵ پاریس سانجێرمان گهیشته رێككهوتن
لیۆنێل مێسی و پاریس سانجێرمان گەیشتنە رێککەوتن و ە چەند کاتژمێری داهاتوو مێسی دەگاتە پاریس.
کەمێک بەر لە ئێستا رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی و تۆڕی سکای سپۆرت و چەند سەرچاوەیەکی دیکەی باوەڕپێکراو ئاشکرایان کرد کە مێسی و پاریس سانجێرمان گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و لیۆنێل مێسی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ بە مووچەی ساڵانەی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە فەرەنسیەکەوە دەکات.
بڕیاریشە لە چەند کاتژمێری داهاتوو مێسی بگاتە پاریس و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت پێش ئەوەی بە فەرمی گرێبەستەکەی واژۆ بکات.
ئاماژە بەوەش کراوە نێیمار ژمارە 10ـی پێشکەشی مێسی کردووە بەڵام لیۆ رەتیکردووەتەوە و لە نێوان ژمارە 19 و 30 یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.
لیۆنێل مێسی لهگهڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خهڵاتی تۆپی زێڕینی بهدهستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به لێدانی راستهوخۆ و خاوهنی زۆرترین ئاسیستی لهو یانهیه نووسییهوه.