فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی به 240 كه‌سه‌وه له بیلارووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی به 240 كه‌سه‌وه، كه له وڵاتی بیلارووسیا گیریان خواردبوو، له‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی له وڵاتی بیلارووسیاوه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتووه، كه 240 كه‌سی هه‌ڵگرتووه، سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له بیلارووسیا و ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ لیتوانیا گیریان خواردبوو، كه به نیازبوون له‌و رێگه‌یه‌وه بچه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی عێراق له مینسك له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ئه‌وانه‌ش بكرێت كه له‌وێ گیریان خواردووه و به‌جێماون.
دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی عێراقی له‌سه‌ر سنووری لیتوانیا و بیلارووسیا كوژرا، سنووری ئه‌وروپا به‌رووی په‌نابه‌رانی نایاسایی له‌و وڵاته داخرا و لیتوانیا رێكاری توندی به‌رامبه‌ر گرته‌به‌ر.