ئومێد خۆشناو: سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری وشكه ساڵی ته‌رخانكرد
K24 – هەولێر:
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ری وشكه ساڵی، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، برٍێك بودجه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌رخانكردووه، جیا له‌وه‌ش، خودى سه‌رۆكى حكومه‌ت، رێزدار مه‌سرور بارزانى، بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانى وشكه ساڵى، دابینكرد.
روونیشیكرده‌وه، كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر، هاوكاری پارێزگای هه‌ولێری كردووه، به راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه ساڵی، كه به هه‌ڵكه‌ندنی بیرێكی ئاوی پاك، له قوشته‌په، ده‌ستیانپێكرد.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و بیره‌ی ئاو، كه به قووڵی (670) مه‌تر له قوشته‌په هه‌ڵكه‌ندراوه، قوڵاییه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته ئاستى مه‌ترسیدار، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هاوڵاتیان ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن، چونكه ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات كاری سرووشته و ته‌نها له تواناى خوداى گه‌وره‌دایه، تێبینی كراوه كه خه‌ڵك دووباره ئاو به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن، بۆیه ئیجرائات ده‌كه‌ین دژیان.
ك.ب