خانمه شێوه‌كارێكی رۆژئاوای كوردستان زیاتر له 50 ساڵه به تابلۆكانی سرووشتی ژیانی كورد نیشان ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
خانمه شێوه‌كاری كورد، شوكران بیلال كه خه‌ڵكی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانه، ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵه له رێگه‌ی تابلۆكانییه‌وه ژیانی عه‌فرین، كه‌له‌پوور و سرووشتی شاره‌كه‌ی به دۆكیۆمێنت ده‌كات.
ئه‌و خانمه شێوه‌كاره له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی هاوهونه‌ره‌كانیه‌تی له رۆژئاوای كوردستان، له ساڵی 1954 له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ده‌ستی به‌و كاره هونه‌رییه كردووه و له ساڵی 1966 به تابلۆكانی به‌شداری له پیشانگای منداڵانی جیهاندا له ئیتاڵیا كردووه و له‌و پێشانگایه‌دا خه‌ڵاتێكی به‌ده‌ستهێنا.
شوكران بیلال له په‌یمانگه‌ی "فه‌تحی موحه‌مه‌د" كه تایبه‌ته به هونه‌ری شێوه‌كاری، له شاری حه‌له‌ب خوێندوویه‌تی و ده‌رچووی فاكه‌ڵتی هونه‌ره جوانه‌كانه له زانكۆی حه‌له‌ب.
ئه‌و خانمه شێوه‌كاره ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تیی هونه‌ر و زانست و ئه‌ده‌به و تا ئێستا له هه‌ریه‌ك له حه‌له‌ب، به‌یروت، پاریس، ئه‌نتاكیا و دیاربه‌كر به‌شداری له زۆرێك له پێشانگای شێوه‌كاریدا كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵاتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی ئه‌م بواره هونه‌رییه، شوكران له تابلۆكانیدا زیاتر گرنگیی به‌و سروشت، فۆلكلۆر و ژینگه‌یه ده‌دات، كه خۆی تێیدا ده‌ژیت، به‌تایبه‌ت ژن و منداڵان، كه خه‌م و سته‌مكاریه‌كانی به‌رامبه‌ریان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له سه‌رگه‌ردانی و ده‌ربه‌دریدا ده‌گوزه‌رێنن.
H.B