سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا تیرۆر كرا

K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی عه‌بیر ئه‌لخه‌فاجی، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا، به سێ گوللـه زامدار كرا، دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گیانی له‌ده‌ستدا.
میدیا عێراقییه‌كان، بڵاویان كرده‌وه، عه‌بیر خه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ربه‌لا، له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی ته‌جاوز، كه له‌لایه‌ن به‌شێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی (مه‌عمه‌لچی)، له پارێزگای كه‌ربه‌لا، به چه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر، دوای زامداربوونی، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه، كۆچی دوایی كرد.
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسه‌یف جاسم ئه‌لخه‌تابی، پارێزگاری كه‌ربه‌لا، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ، ماته‌مینی گشتی له‌و پارێزگایه، راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب