هه‌ولێر..ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك به كوژراوی دۆزرایه‌وه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ ئێوارە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاگادارکرانەوە، بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن، لە سنووری کۆمەڵگەی شاوەیس.
راشیگه‌یاند، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە، تەرمەکەشی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی، کرا.
ئاماژه‌شیپێكرد، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هاوسەری کوژراو وەک گومان‌لێکراو دەست بەسەر کرا، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.
له‌مباره‌یه‌وه، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیارییه‌كان، بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه، هاوسه‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌مشه‌و له كۆمه‌ڵگه‌ی شاوه‌یس، كوژرا، ده‌ستگیركرا، تا ئێستاش ناسنامه و وێنه‌ی كوژراو به فه‌رمی لامان روون نیه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م رووداوه، كرایه‌وه.
ك.ب