کۆمپانیایەك پیتزا دەگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان
K24 - هه‌ولێر:
کۆمپانیایەك هەنگاوێکی نوێی لە سێکتەری دیلیڤەری دەنێت و پیتزا دەگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان، كه كه له سێشه‌ممه به‌ڕێكه‌وتووه و بڕیار به‌یانی پێنجشه‌ممه بگاته‌ی شوێنی مه‌به‌ست.
کۆمپانیای نۆرسرۆپ گروومان، بڕیاری زیادکردنی خزمەتگوازاری گەیاندنی پیتزا و پێداویستییەکانی بۆ وێستگەی بۆشاییگەری نێودەوڵەتی داوە و ئێستا مووشەکێکی کۆمپانیاکە به ناوی "سیگناس" خەریکی گەیاندنی پیتزایە بۆ حەوت كه‌س کە لە وێستگەی بۆشاییگەری نێودەوڵەتین.
دیلیڤەری ئەمجارە بریتییە لە سێ‌و، تەماتە، کیوی و پیتزا، کە کێشەکەیان دەگاتە نزیکەی چوار تۆن.
ئێستا سێ ئەمریکی، دوو رووسی، فەرەنسی و ژاپۆنییەك لە وێستگەی بۆشاییگەری نێودەوڵەتین، چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پیتزا و خواردنه‌كانی دیكه‌ن، كه له سێشه‌ممه به‌ڕێكه‌وتووه و بڕیار به‌یانی پێنجشه‌ممه بگاته‌ی شوێنی مه‌به‌ست.
د.ی