"لامبۆرگینی" گرانترین مریشكه له میسر
K24 - هه‌ولێر:
مرشیكێكی ره‌ش، كه له ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌نده‌نوسییه، په‌ڕ و پێستی و گۆشت و ئێسك و زمان و ده‌ندووكی ره‌شه، ته‌نانه‌ت هێلكه‌كه‌شی ره‌شه، به‌ڵام خوێنی سوورێكی تۆخه، نرخی هه‌ر مریشێكێكی له‌و جۆره 100 مریشكی سپییه و به‌های خۆراكییه‌كه‌شی به‌رزه.
به‌مدواییانه مریشكی ره‌ش له میسر ده‌ركه‌وتووه و ناوی لێنراوه "لامبۆرگینی"، هه‌موو جه‌سته‌ی مریشكه‌كه ره‌شه، په‌ڕ، پێست، گۆشت، رێخۆڵه، ده‌ندوك و ئێسكه‌كه‌شی ره‌شه، كه خواردێكی گرانبه‌های ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه، به تایبه‌تی له چین.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی میسرییه و دانیشتووی ناوچه‌ی "مه‌رج"ی رۆژهه‌ڵاتی قاهیره‌یه، ئه‌م جۆره‌ی میرشه‌كه به‌خێوده‌كات، كه به "ئه‌یام سیمانی"یش ناسراوه، "ئه‌یام" به زمانی ئه‌نده‌نووسی به مانای مریشك دێت و "سیمانی"یش ناوی ئه‌و گونده‌یه، كه سه‌ره‌تا مریشكه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه.
ماڵپه‌ڕی "أخبار اليوم"ی میسری بڵاویكرده‌وه، ئه‌و جۆره مریشكه یه‌كه‌مجار له ئه‌نده‌نووسیا ئاشكرا كرا، له ساڵی (1998)ی ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا كرا، نرخه ئه‌و مریشكه 2 هه‌زار دۆلاره، ئاماژه به‌وه كراوه، كه به‌های ئه‌مریشكه له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی مریشكه‌كه به ڤیتامینه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ها خۆراكییانه‌ی دیكه‌ی وه‌ك ئاسن، به‌ڵام له میسر نرخی مریشكی ره‌ش 3 هه‌زار جونه‌یه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 200 دۆلار.
ئه‌نده‌نووسییه‌كان ئه‌و جۆره مریشكه‌یان به سومبولی هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندی داناوه، هه‌ندێك خێزان له ئه‌نده‌نووسیا سه‌ربڕینی ئه‌و مریشكه ته‌نیا له بۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك له‌دایكبوونی كۆرپه‌یه‌ك، بڕوایان وایه هێز و سه‌روه‌تیان پێده‌به‌خشێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مریشكه‌كه به‌هۆی ره‌نگه بۆ ماوه‌ییه‌كه‌یه‌وه شانه‌ی بۆیه‌ی ره‌ش ده‌رده‌كان و ره‌نگی هێلكه‌كه‌شی تۆخه و نزیكه له ره‌ش، به‌های خۆراكییه‌كه‌ی زۆر به‌رزه، نرخی مریشكێكی ره‌ش له میسر 100 مریشكی سپییه.
گه‌نجه میسرییه‌كه روونیكرده‌وه، سه‌ره‌تا هێلكه‌ی مریشكه ره‌شه‌كه له ئه‌نده‌نووسیاوه هێنراوه‌ته میسر، دواتر هێلكه‌كه هه‌ڵهێنراون و ئێستا ژماره‌یان زیادی كردووه، ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردووه و خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج ده‌یكڕێت.
روونیشكرده‌وه، نرخی جوجكه‌یه‌كی سپی به 3 جونه‌یه، به‌ڵام نرخی جوجكه‌یه‌كی لامبۆرگینی ده‌كاته 300 جونه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا 6 مریشكی له‌و جۆره‌ی هه‌یه و یه‌كێك له مریشكه‌كان ساڵانه 100 هێلكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش قازانجێكی باشه.
راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چێشتخانه‌ی گه‌وره، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووم، بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه و مریشكی لامبۆرگینی-یان پێبفرۆشم و ئه‌وان بۆ كڕیاره‌كانی ئاماده بكه‌ن.
الدجاج الأسود اﻷندونيسي هوأغرب وأغلى وأندرأنواع الدجاج في العالم ويطلق عليه عدة أسماء“دجاج أيام سيماني” أو «دجاج لامبورغيني»وباﻷنجليزية “Ayam Cemani” الدجاج موطنه اﻷصلي أندونيسياوهو شهي الطعم جداوغالي السعرحيث يصل سعرها في الولايات المتحدة إلى 2500 دولار
— Manory.B.fahad🇸🇦 (@me_manory) January 26, 2021
صدق في احد ياكله😭😷 pic.twitter.com/SiUtUDi56Q
الدجاج الأسود اﻷندونيسي هوأغرب وأغلى وأندرأنواع الدجاج في العالم ويطلق عليه عدة أسماء“دجاج أيام سيماني” أو «دجاج لامبورغيني»وباﻷنجليزية “Ayam Cemani” الدجاج موطنه اﻷصلي أندونيسياوهو شهي الطعم جداوغالي السعرحيث يصل سعرها في الولايات المتحدة إلى 2500 دولار
— Manory.B.fahad🇸🇦 (@me_manory) January 26, 2021
صدق في احد ياكله😭😷 pic.twitter.com/SiUtUDi56Q
د.ی