سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ كوردستان24: هیوادارم ئەمەریکا هەڵەی 2011 دووبارە نەکاتەوە

"هەموو فشارێک دەکەین، بۆ مانەوەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان"
کریس گرین، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمەریکا
کریس گرین، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

مارك گرین، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوان لە کۆنگرێس هەموو فشارێک دەکەن، بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، "ئەمەش وەک سوپاسگوزاری بۆ ئەو هەموو قوربانیەی کورد و هێزی پێشمەرگە داویەتی لە شەڕی تیرۆر".

مارك گرین، بە کوردستان24ی گوت: "هیوادارام ئەمەریکا هەمان هەڵەی ساڵی 2011 دووبارە نەکاتەوە، بە کشانەوەی لە عێراق جارێکی دیکە نەبێتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیریی و نەهامەتی، وەکو ئێستاش لە ئەفغانستان دەیبینین، دووبارەکردنەوەی سینیاریۆی 2011ی کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراقە".

گوتیشی: "ئێمە لە کۆنگرێس بە هەموو توانایەکمانەوە پشتگیری لە کورد دەکەین و بەهیچ شێوەیەک پشت لە کورد ناکەین، هەموو فشارێکیش دەکەین، بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بمێنینەوە، ئەمەش وەک سوپاسگوزارییەک بۆ ئەو هەموو قوربانیەی کورد و هێزی پێشمەرگە داویەتی لە شەڕ دژی تیرۆر".