مێسی: حهز دهكهم بگهڕێمهوه بهردهم هاندهرانی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی دا وهكو یاریزانی نوێی پاریس سانجێرمان ناسێندرا، له یهكهمین لێدوانیشدا رایگهیاند كه ئامانجیهتی چامپیۆنزلیگ لهگهڵ پاریس بباتهوه.
مێسی: ئێستا له یانهیهكی بههێزم
لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانهی بارسێلۆنا له دهستپێكی قسهكانی دا گوتی: ئێوە دەزانن دەرچوونم لە بارسێلۆنا چؤن بوو، کەمێک ئاڵۆز بوو، بەڵام لەو ساتەی کە هاتوومەتە پاریس زۆر دڵخۆشم، لە یەکەم رۆژەوە دەمویست دەست بە راهینان بکەم، چونکە هەمووان بە گەرمی پێشوازیان لێکردم، ئێستا خۆشحاڵم له یانهیهكی بههێزم.
مێسی گوتیشیك دەمەوێت بە زووترین کات دەست بە راهینان بکەم، کیشەکان زۆر بوون و ئاسان نەبوون کە پەیوەندی بەم یانەیە بکەم، من هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەم بە یاریکردن بۆ ئەم یانەیە، حەز دەکەم لە بەرزترین ئاست یاریی بۆ پاریس بکەم و سەرجەم ناسناوەکان ببەینەوە، ئەو خەونانەی کە سەرۆکی سانجێرمان باسی کرد بیانکەینە راستی و یانەکە بگەیەنینە لوتکەو دڵنیام کاتێکی خۆش لەم یانەیە بەسەر دەبەم.
لیۆ: شانازییهكی گهورهیه له پاڵ مباپێ یاری دهكهم
لیۆنێل مێسی له بهرسیڤێكی رۆژنامهنووساندا گوتی: شانازییەکی گەورەیە لەگەڵ نێێمار و مباپێ یاریی دەکەم، ئەوان دوو یاریزانی ئاست بەرزن، هیوادارم بەیەکەوە پلانەکان جێبەجێ بکەین و پاریس بەرەوە سەرکەوتن ببەین، هێشتا نازانم یەکەم یاریم لەگەڵ پاریس کەی دەبێت، گۆڕانکاریەکان زۆر خێرا بوون، کە ئەم شتانە روویدا لە پشوو بووم و هێشتا راهێنانم نەکردووە، هەر کاتێک زانیم ئامادەم و راهینەر رەزامەند بوو ئەو کاتە دەست بە یاریکردن دەکەم.
مێسی: گرینگ ئهوهیه خێزانهكهم دڵخۆش بێت
لیۆنێل مێسی ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه سهرهتا پێش ئهوهی بێته پاریس دڵتهنگ بووم، چونكه دڵنیا نهبووم كه ئایا خێزانم له پاریس دڵخۆش دهبێت یان نا، راستییهكهی دڵگران بووم کە بە خێرایی گۆڕانکارییەکان روویاندا و هەرگیز باوەڕم نەدەکرد، ئیستا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەم، مندالەکانم و خێزانەکەم دڵخۆشن، دەمانەوێت ژیانێکی نوێ دەست پێبکەین، من سوپاسی هاندەرانی پی ئێس جی دەکەم کە بەمشێوەیە پێشوازیان لێکردین، هاندەرانی بارسێلۆناش لەبیر ناکەم ئەوانیش دڵگران بوون کە رۆیشتم، من بەپەرۆشم بۆ ئەوەی بچمە نێو هاندەران و یاریگای پاریس.
ئامانجی بهدهستهێنانی چامپیۆنزلیگه
لیۆ مێسی جهخت لهوه دهكاتهوه كه بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ ئاسان نییە، دهشڵێت: هەندێک جار باشترین پێکهاتەت هەیە، بەڵام ناتوانی ناسناوەکە ببەیەوە، هەندێکجار بە هۆکارێکی بچووک ناتوانی ببیە پاڵەوان، باشترین یانەکان لەم خولە یاریی دەکەن، پێویستە لە ژووری جلگۆڕین یەک دەنگ بین و بە کۆمەڵ یاریی بکەین کەمێک چانسیشمان پێویستە بۆ بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، گرنگە سەرجەم یاریزانان لەگەڵ راهێنەر یەکگرتووبن بۆ برندەوەی ئەم ناسناوە، پاریس سانجێرمان تیپێکی ئامادەیە و چەند یاریزانێکی نوێشی گواستووەتە، چەند جارێکیش نزیک بووە لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، ئێستا خەون بەوە دەبینم چامپیۆنزلیگ بۆ پاریس ببەمەوە.
مێسی: له پاریس هاوڕێی زۆرم ههیه
مێسی له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا دهڵێا: من زۆر هاورێم لەم تیپە هەیە کاتێک دەیانبینم حەز دەکەم یاریان لەگەڵ بکەم، ئێمە هەمان ئامانجمان هەیە، لەگەڵ نێیمار و یاریزانەکانی دیکە دەتوانین ناسناوەکان ببەینەوە، نێێمار هاورێیەکی نزیکمە و خۆشحاڵین جارێکی دیکە بەیەکەوە یاریی دەکەین، چەندان یاریزان کە حەزم دەکرد لە بارسێلۆنا لەگەڵم بن ئێستا لێرەن، بەڵام پێچەوانە بووەوە من هاتمە لای ئەوان، تەنانەت ماركۆ ڤێراتی کە یاریزانێکە زۆر سەرسامی یاریکردنیم خۆشحاڵم یاریی لەگەڵ دەکەم، ئەو کاتە بڕیاردرا لە بارسێلۆنا بڕۆم سەرجەم هاوڕێکانم بە تایبەت لە پاریس پەیوەندیان پێوە کردم کە بێمە پاریس سانجێرمان و ئەوان کارئاسانیان بۆ کردم و خۆشحاڵ بوون کە هاتمە پاریس.
مێسی پێشتر چاودێری خولی فهرهنسی كردووه
مێسی ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه پێشتر لە نزیکەوە سەیری خولی فەرەنسیی کردووە و چاودێری ئەنجامەکانی کردووە بەهۆی یاریکردنی چەند هاورێیەیكی لەم خولە، دهشڵێت: کەسانێک هەوڵیانداوە خولی فەرەنسی بگەیەنرێتە لوتکە، خولێکی بەهێزە چونکە زۆرێک لە یانەکان ململانیی بردنەوەی ناسناوی خولەکە دەکەن.
لیۆ دهیهوێت بگهڕێتهوه بهردهم هاندهرانی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی هێمای بۆ ئهوهش كرد كه بارسێلۆنای خۆشدهوێت، دهشڵێت: من لە منداڵیەوە لە بارسێلۆنام، بۆیه جیهێشتنی ئەو شارە و ئەو یانەیە زۆر سەخت بوو، ئێستاش تاقیکردنەوەیەکی نوێ دەکەم، لێرە هەمان ئامانجم هەیە کە لە بارسێلۆنا هەم بوو، نازانم یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا دەکەم یان نا، بهڵام حەز دەکەم بگەڕێمەوە ئەوێ و لەبەردەم هاندەرانی بارسا یاریی بکەم.