به‌ته‌مه‌نترین ژنی له‌نده‌ن كۆرۆنا به جه‌نگی جیهانی به‌راورد ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ساره سه‌پیه‌ر، به‌ته‌مه‌نترین ژنی له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا، په‌تای كۆرۆنا به جه‌نگی جیهانی به‌راورد ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆرۆنا هیچ نییه به‌راورد به جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م.
ساره سه‌پیه‌ر، به‌ته‌مه‌نترین ژنی له‌نده‌نه و هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كانی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی (108) ساڵه‌ی له خانه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه و گوتی: "ئێستاش وا هه‌ست ده‌كه‌م ته‌مه‌نم (21) ساڵه".
كاتێك نهێنی ته‌مه‌ندرێژییه‌كیان لێپرسی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا باش به، هه‌وڵ بده‌ن زه‌رده‌خه‌نه بخه‌یه سه‌ر لێویان".
ساره به ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌كه و نه‌وه و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌كه له خانه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی "سانت جود" ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كرده‌وه.
ساره له ساڵی 1913 له ئێرله‌ندا له دایكبووه، هه‌ر دوو جه‌نگی جیهانی و كاتێك ژن رێگه‌ی درا به‌شداری ده‌نگدان بكات، بینیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاتێك ئێستا له‌سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنا ده‌ژی.
ساره له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا هاتووه‌ته له‌نده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو په‌رستار ده‌ستبه‌كاربێت، سه‌ره‌تا له كارشالتون ده‌ست پێكرد، له ساڵی 1947 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرج سه‌بیر كرد و دواتر "ئان"ی كچیان له‌دایكبوو.
له ئاهه‌نگه‌كه پرسیاری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له ساره كرا، له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌وه‌ی خراپترین شته له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا روویداوه، جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه، له هه‌موو شتێك وێرانكارتر بووه، په‌تای كۆرۆنا به‌راورد به‌و جه‌نگه هیچ نییه".
د.ی