كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی لە ئەڵمانیا له‌جیاتی ڤاكسین به ئاوی سوێر خه‌ڵكی كوتاوه
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 9 هه‌زار كه‌س له ئه‌ڵمانیا، كه زۆربه‌یان كه‌سانی به ته‌مه‌ن و به ساڵاچوون، له جیاتی كوتانیان به ڤاكسین، به خوێواو كوتراون.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ئاوه‌ی له جه‌سته‌یان كراوه هیچ زیانێكی ته‌ندروستی نییه، به‌ڵام ئه‌و 9 هه‌زار كه‌سه له كۆرۆنا پارێزراو نابن، چونكه ڤاكسینی راسته‌قینه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
پۆلیسی ناوچه‌ی وێلهێڵمشاڤین له هه‌رێمی فریزلاند رایگه‌یاندووه، ئه‌و 9 هه‌زار كه‌سه له ماوه‌ی مانگه‌كانی نێوان ئادار و مایس كوتراون، به‌ڵام كوتانه‌كه‌یان به ڤاكسینی فایزه‌ر نه‌بووه كه له‌و بنكه‌یه دابه‌ش كراوه، به‌ڵكو كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی ڤاكسینه‌كانی گۆڕیوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه له شوێنه‌كه كوتراون، په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بچنه‌وه و ڤاكسینی راسته‌قینه وه‌ربگرن، چونكه ئه‌وه‌ی پێشتر ته‌نیا خوێواو بووه، كه له رووی ته‌ندروستییه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه، به‌ڵام له كۆرۆنا پارێزراو نابن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و 9 هه‌زار كه‌سه، خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن و به ساڵاچوون، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ریان زیاتر كردووه كه كه‌متر به‌رگه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی بزنس ئینسایده‌ر، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه دوای وه‌رگرتنی چه‌ند سكاڵایه‌كی هاووڵاتیان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، هاووڵاتیان له سكاڵاكاندا گله‌ییان له كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه كردووه گوایه له دژی كۆرۆنا كاریگه‌ر نییه.
دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه، ده‌ركه‌وتووه كارمه‌ندێكی ته‌ندروسی، كه ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ڤاكسینه‌كانی گۆڕیوه و له جێی ئه‌وه ئاوی سوێری كردووه‌ته ناو ده‌رزی و هاووڵاتیانی پێ كوتاوه.