دۆسیەی نزیکەی 2500 پێشمەرگەی خانەنشین گواسترایەوە سەر وەزارەتی دارایی

لیستی خانەنشینان پاکدەکرێتەوە و خانەنشینانی پێشمەرگە دەگوازرێنەوە سەر وەزاره‌تی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری

K24 – هەولێر

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و پاککردنەوە لیستی خانەنشینان و گواستنەوەیان، دۆسیەی نزیکەی 2500 پێشمەرگەی خانەنشین گواسترایەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و دوای ماوەیەک کارکردن لەسەر دۆسیەی خانەنشینان، کە بەشێکی پاککردنەوە لیستی خانەنشینان و گواستنەوەی خانەنشینی کۆچکردوو، هەروەها خانەنیشین بە هۆکاری تەندروستیییە. ئەمڕۆ دۆسیەی 2 هەزار و 424 لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە – بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و کەمئەندامان، گواسترایەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری – بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، بەپێی یاسای چاکسازی ساڵی 2020".