شاره‌زایه‌ك: چیتر گۆی زه‌وی ناتوانێ مرۆڤی زیاتر له‌خۆ بگرێت
K24 – هەولێر
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه، مرۆڤ، بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، به پاك و خاوێنی، ژیان به‌سه‌ر ببات، جیا له‌وه‌ش، گرنگی به خۆراكی رۆژانه‌ی بدات، ئه‌مه وایكردووه، مرۆڤ به ته‌مه‌نێكی درێژه‌وه، ژیان گوزه‌ر بكات.
له‌ساڵی(1860)، مردن له ریزی مرۆڤایه‌تی، به‌ڕێژه‌ی(%40) بوو، به‌ڵام له رۆژگاری ئێستادا، ئه‌م رێژه‌یه، ئاسته‌كه‌ی بۆ (%4)، دابه‌زیووه.
له كیشوه‌ری ئه‌وروپا، ته‌مه‌نی مامناوه‌ند، گه‌یشتووه‌ته (80) ساڵ، له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا (44) ساڵ، له كیشوه‌ری ئاسیاش ته‌مه‌نی ماناوه‌ندی مرۆڤ گه‌یشتووه‌ته، (60) ساڵ.
ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی كه له ته‌مه‌نی مرۆڤدا روویداوه، په‌یوه‌سته به شێوه‌ی دیمۆگرافیای كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان، كه ئاستی له دایكبوون و مردن، تێیدا، دیاریده‌كات.
ژماره‌ی ته‌مه‌نی مامناوه‌ند، له ریزی مرۆڤایه‌تی به‌رز بووه‌ته‌وه، له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی مرۆڤ له ساڵی(1800) نزیكه‌ی ملیارێك مرۆڤ بوو، له ئان و ساتی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، ژماره‌ی مرۆڤ گه‌یشته (7.9) ملیار، كه‌س.
هێشتا ژماره‌ی له‌دایكبوون له‌چاو مردن، له زیادبووندایه، كه زانیان پێیان وایه (80) ملیۆن مرۆڤ، له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، زیاده‌ن.
به‌شی كاروباری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی تا ساڵی(2050)، بگاته، (9.8) ملیار مرۆڤ، له ساڵی (2100)یش، ژماره‌ی دانیشتوان ده‌گاته (10.9) ملیار، كه‌س.
تۆماس مالتووس، زانایه‌كی بواری مرۆڤناسییه، به یه‌كه‌مین زانا ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه باسی له‌وه كردووه، چیتر گۆی زه‌وی ناتوانێ، مرۆڤی زیاتر له‌خۆ بگرێت، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه زانستییه‌كان، له ساڵی (1798)، باس له‌وه كراوه، كه چیدیكه گۆی زه‌وی ناتوانێت، پێداویستییه‌كانی مرۆڤ دابین بكات، كه ژماره‌ی مرۆڤ ئه‌وكات ملیارێك مرۆڤ، بوو.
هه‌روه‌ك له ئێستادا، هه‌ست به زۆربوونی نه‌خۆشی و بڵاوبوونه‌وه‌ی برسییه‌تی وشه‌ڕ و كووشتار، ده‌كرێت، چونكه گۆی زه‌وی ناتوانێت، ئه‌م هه‌موو پێداویستییه بۆ مرۆڤ ابین بكات، مرۆڤیش بۆ ده‌ستخستنی پێداویستییه‌كانی، هه‌موو هه‌وڵێك، ده‌دات.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب