چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری دووه‌م خولی دیداری خانمانی شانۆكار بڵاوكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دووه‌م خولی دیداری خانمانی شانۆكاری كورد، كه له رێی ئۆنلاینه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می بڵاوكرده‌وه.
دیداره‌كه له مانگی ئایاری رابردوو، له رێی ئۆنلایه‌نه‌وه به به‌شداری ژنانی شانۆكاری كورد به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان، د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی، فرمێسك مسته‌فا، ئاشنا ره‌ئوف، رووپاك عه‌بدولقادر، ئاڤان حوسێن و خه‌رمان هیرانی تێیدا به‌شدار بوون و ماوه‌ی سێ مانگی خایاند.
پێشتر، به‌ڕێوه‌به‌ری دیداره‌كه، فرمێسك مستەفا به كوردستان24ی راگه‌یاندبوو، "بیرۆکەی بە ئۆنلاینکردنی دیدارەکە لەم دۆخەی ئێستە بە پێویست و گرنگ دەزانم، تا ژنانی شانۆکاری کورد ببنە بەشێک لەو ئەزموونە جیهانییەی ئێستا هەیە، ئەویش بەڕێوەبردن و رێکسختنی چالاکییە کولتوورییەکانە لە رێگەی ئۆنلاینەوە".
خولی یەکەمی دیداری خانمانی شانۆ لە ساڵی 2013 لە باڵەخانەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەچوو، وا بڕیاربوو ساڵانە دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری ئەم چالاکییە بگرێتە ئەستۆی خۆی، بەڵام لەبەر ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەسەر هه‌رێمی کوردستاندا هات، چالاکییەکە راگیرا، خۆشبەختانە لەو دوو مانگەی دوایی توانراوە ئەو چالاکییە لە رێگەی ئۆنلاینەوە وەك قۆناغی یەکەم بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فرمێسك مستەفا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لەم خولەدا، جیاوازییەکی بەرچاو دەبینرێت، کە ئەوەیش یەکێک بوو لە ئامانجەکانی دیداری یەکەم، تا بتوانرێت سوود لە توانا و ئەزموونی ژنە مامۆستا و ئەکادیمیستییەکانی شانۆی کوردی وەربگیرێت، خۆشبەختانە چەندین وۆرکشۆپ و سیمینار ئه‌نجامدراون هه‌ریه‌ك له "گەزیزە عومەر"، "دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداغی"، دوو خولیان بۆ چەندین خانمە شانۆکاری کورد لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کردەوە.
له دیداره‌كه‌دا، وێركشۆپێكی تایبه‌ت بۆ دكتۆر نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا له ژێر ناونیشانی "ده‌نگم یاده‌وه‌ریمه"، راهێنانی به به‌شداربووان كرد بۆ دۆزینەوەی دەنگی راستەقینەی ئەکتەر و پێرفۆرمەر، دۆزینەوەی تەکنیکی دروست بۆ بەخاوەنبوون بە میتودی خۆی لە دەنگیدا، هەروەها بەئەنجام گەیاندنی پارچە ڤیدیۆی پێرفۆرمانسی، کە ئاوێتەبوونی ئیستاتیکا و تێڕوانینی ژنە لەناو تێمای دەنگ و وێنەدا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ژماره‌یه‌ك كاری هونه‌ری به‌رهه‌مهێنراون و له چه‌ناڵێكی تایبه‌ت به دووه‌م دیدار بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كان: