ئیبراهیم ره‌ئیسی ناوی وه‌زیره تازه‌كانی راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، لیستی پۆسته ویزارییه‌كانی، حكومه‌تی تازه‌ی، بڵاو كرده‌وه، له‌نێویاندا، حوسێن ئه‌میرعه‌بدول له‌هیان، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دیاریكرا.
دیاریكردنی ئه‌میرعه‌بدول له‌هیان، له كاتێكدایه، كه ئێران له‌به‌رده‌م ئه‌ركی گه‌وره‌ی دیپلۆماسیدایه، له‌به‌رامبه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت، به به‌رنامه‌ی ناووكی.
ئه‌ژماری فه‌رمی، حكومه‌تی ئێران، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی، له تویته‌ر، لیستی وه‌زیره‌كانی كابینه تازه‌كه‌ی حكومه‌تی ئێرانی، بڵاوكرده‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش، ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران، كه پارێزگاره‌كان تێیدا باڵاده‌ستن، ئه‌و لیسته به فه‌رمی راده‌گه‌ینن، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به وه‌زیره‌كان، بدرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب