سبه‌ی پیتزا-كان ده‌گاته 7 كه‌شتیوانی وێستگه‌ی ئاسمان
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی 10ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) كه‌شتی گه‌ردوونی (NG-16 Cygnus)ی له وێستگه‌ی ئاسمانی نۆرسرۆب گرۆمان له نزیك كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی فێرجینیا كه كۆمه‌ڵێك پیتزای له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتبوو به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌ڕێكه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، پێده‌چێت كه‌شتیی نۆرسرۆب گرۆمان، سبه‌ی، كاتژمێر 6:10ی به‌یانی 12ی ئاب به‌كاتی واشنتۆن و 1:10 ی دوانیوه‌ڕۆ به‌كاتی كوردستان، بگاته وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی.
كۆمپانیای نۆرسرۆب گرۆمان، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی فره‌ڕه‌گه‌زه بۆ ته‌كنۆلۆژیای گه‌ردوونی و به‌رگری.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 90 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، داهات و قازانجی ساڵانه‌ی 30 ملیار دۆلاره و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری پیشه‌سازی چه‌ك و ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووی سه‌ربازی له جیهان.
ئه‌سۆشیتید پرێس نووسیویه‌تی: "كه‌شتییه‌كه زیاتر له 8200 پاوه‌ند (3723 كیلۆگرام) كه‌لوپه‌ل و تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و ئامێری ویستگه‌كه و خواردن ( سێ‌و و ته‌ماته و خه‌یار و كیوی و پرته‌قاڵ و سه‌وزه و گۆشتی به‌ستو و هه‌مبه‌رگر و ژماره‌یه‌كی زۆر پیتزا و په‌نیر) ده‌گه‌یه‌نێته 7 كه‌شتیوان كه له بۆشایی ئاسمان له‌یه‌ر خولگه‌ی زه‌وی كارده‌كه‌ن".
به‌پێی سایتی nasa space flight، بڕیار بوو ئه‌م ئه‌ركه ئاسمانییه له سه‌ره‌تای حوزه‌یران (یۆنیۆ-ی 2021) ئه‌نجامدرابا، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی كه‌شتییه‌كه‌وه دواكه‌وت بۆ مانگی ئاب.
له‌و رووه‌وه، كۆرت ئیبرلی، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ده‌رچوونی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان، له نۆرسرۆب گرۆمان، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌كه، ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌ركێكی گه‌وره، هه‌موو كاره‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته سه‌ر بوونی پاره".
وتیشی: "راستییه‌كه‌ی NG-16 Cygnus، له‌و شوێنه‌یه كه ئێمه پێشبینیمان ئه‌كرد.
راستی ئێمه توانایه‌كی به‌رزمان هه‌یه، جگه له‌و چه‌ند گرفته نه‌بێت له قۆناغی 1 و 2 هه‌مان بوو".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نۆرسرۆب گرۆمان، به رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه، چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌دوای ده‌رچوونی مووشه‌كی كه‌شتییه‌كه، توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت، گوتیشی: "ئه‌و كه‌بسوله‌ی كه به‌سه‌ری مووشه‌كی كه‌شتییه‌كه‌وه‌یه ناوی نراوه ئۆنیزۆكا-ی هاوای، وه‌ك رێزلێنانێك بۆ یه‌كه‌مین كه‌شتیوانی ئه‌مه‌ریكی - ئاسیایی (ئیلیسۆن ئۆنیزۆكا) كه له گه‌شتی ئاسمانی‌دا گیانی له‌ده‌ستدا له رووداوی تشالینجه‌ر -ی 1986".
ئه‌م كه‌شتییه، بریتییه له 16مین خستنه‌ڕووی گه‌شه‌پیدانی نۆرسرۆب گرۆمان بۆ ناسا و به‌گه‌وره‌ترین بارهه‌ڵگری كه‌شتیوانی داده‌نرێت.
كۆمپانیای مووشه‌كی ئه‌نتارێس، هه‌ڵگری كه‌پسوله‌كه‌یه، كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی والوب -ی فرۆكه‌وانیی سه‌ر به ناسا-ه‌وه ئاماده‌كراوه كه له‌ناو كه‌پسوله‌كه‌دا خاتوو میگان ماك ئارسه‌ر -ی، ئه‌ندازیاری فرۆكه‌وانی سه‌ر به ناسا-ی تێدایه.
وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئێستادا 7 كه‌شتیوانی لێیه، كه ئه‌وانیش 3 ئه‌مه‌ریكی و 2 روسی و فه‌ره‌نسی و ژاپۆنییه‌كه.
هه‌روه‌ها ناسا به‌نیازه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بارهه‌ڵگری سپه‌یس x ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات و بگاته وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی.