له ماوەی 9 رۆژدا نرخی زێڕ 75 دۆلار دابەزیووە
K24 - ھەولێر
له ماوەی 9 رۆژدا هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زێڕ 75 دۆلاری بەهای خۆی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
به كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سووی با‌نكی له ئه‌مه‌ریكا، نرخی زێڕ دابه‌زی به‌جۆرێك له ماوه‌ی 9 رۆژدا نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ی زێڕ 75 دۆلار دابەزیووە.
له دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی زێڕدا، نرخی یه‌ك ئۆنسەی زێڕ به 1203 دۆلار فرۆشرا له كاتێكدا رۆژی هه‌ینی رابردوو نرخی یه‌ك ئۆنسەی زیڕ 1221 دۆلار بوو.
له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشدا، ئەمڕۆ نرخی یه‌ك مسقاڵ زیڕی عەیار 21 به 220 هه‌زار دینار فرۆشرا و زێڕی عه‌یار 18 بە 190 هه‌زار دینار.
ئۆنسەیەك زێڕ یەکسانە بە زیاتر لە 31 گرام زێڕ.