رێگه‌ نادرێت درێسی ژماره‌ 10ـی مێسی هه‌ڵبگیرێت

لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا

ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا رێگە بە یانەی بارسێلۆنا نادات درێسی ژمارە 10ـی ئەم یانەیە هەڵبگیرێت و نەدرێت بە هیچ یاریزانێک.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە دوای چوونی لیۆنێل مێسی لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، بەشێکی زۆری هاندەرانی ئەو یانەیە داوایان کردووە درێسی ژمارە 10 یانەکەیان کە چەندین ساڵ بوو یاریزانە ئارجێنتیناییەکە لەبەری دەکرد، وەکو رێزێک بەرامبەر دەستکەوتەکانی ئەو یاریزانە هەڵبگیرێت و بەهیچ یاریزانێک نەدرێت، بەڵام لە یاساکانی لالیگادا هاتووە هیچ یانەیەک بۆی نیە ژمارەکانی هەڵبگیرێت و لە دوای چوونی خاوەنی ئەم ژمارەیە، پێویستە بۆ وەرزی دواتر بە یاریزانێکی دیکە بدرێت.

ئەم یاسایە لە خولی ئیتاڵیاش پەیرەو دەکرێت و لە پرێمەرلیگی ئینگڵاندیش لە هەندێ بۆنەی تایبەت ژمارەی درێسی یاریزانەکان هەڵدەگیرێت.

لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به‌ لێدانی راسته‌وخۆ و خاوه‌نی زۆرترین ئاسیستی له‌و یانه‌یه‌ نووسییه‌وه‌.