سه‌رۆكی دۆرتمۆند: چوونی مێسی بۆ پاریس زوڵمه
هانز یواخیم فاتسكه سه‌رۆكی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چوونی مێسی بۆ پاریس سانجێرمان زوڵمه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا لێدوانێكی سه‌رۆكی یانه‌ی دۆرتمۆندی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: هه‌مووان ده‌زانن توانای ئابووری یانه‌ی پاریس سانجێرمان 85% له هه‌موو یانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا زیاتره.
هانز یواخیم ده‌شڵێت: به چوونی مێسی نادادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر له ئاستی تیپه‌كان هه‌ست پێده‌كه‌م، كێبڕكێی له‌سه‌ر نازناوه‌كان زۆر جیاواز ده‌بێت و چونكه پاریس به هێزی پاره پێكهاته‌كه‌ی پڕ له ئه‌ستێره كردووه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گرێبه‌ستێكی ئازاد لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز گواسته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا مێسی ساڵانه 35 ملیۆن یۆرۆ له یانه پاریسییه‌كه وه‌رده‌گرێت.