مێسی له یهكهمین رۆژی مهشقهكان ههمووانی شۆك كرد
لیۆنێل مێسی دوای پەیوەندیکردنی بە پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار بەشداری مەشق و راهێنانەکانی کرد.
ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینی و یانەی پاریس سانجێرمان بەشداری بەشێک لە مەشقەکانی یانە نوێیەکەی کرد، لە یەکەم رۆژدا مێسی هەمووانی شۆک دەکات و بە نزیکەی دوو کاتژمێر بەر لە وادەی مەشقەکان لە یاریگای مەشقەکان ئامادە بووە، لە کاتێکدا وادەی مەشقەکانی پاریس لە کاتژمێر یازدە بووە بەڵام مێسی لە کاتژمێر نۆ و پازدە خولەک گەیشتووەتە یاریگا.
مارکا هێمای بۆ ئەوەش کردووە مێسی بەر لە مەشقەکان گەڕانی بەنێو ژوورەکانی یاریگاکە کردووە و چاوی بە دەستەی هونەری و ئەندامانی یانەکە کەوتووە پێش ئەوەی دەست بە مەشق و راهێنان بکات.
هەرچەندە میسی بەشداری راهێنانەکانی کردووە، بەڵام رەنگە لە یارییەکەی شەممە بەرامبەر ستراسبۆرگ لە گەڕی دووەمی لیگ وەن یاریی نەکات تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی لەرووی جەستەییەوە ئامادە دەبێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مێسی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە و بە تەنیا لە یاریگا یاریی بە تۆپ کردووە و هۆڵی وەرزشیش چەند مەشقێکی ئەنجام داوە.
یانهی پاریس سانجێرمان به گرێبهستێكی ئازاد لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانهی بارسێلۆنای بۆ ماوهی دوو وهرز گواستهوه، به گوێرهی میدیاكانی فهرهنسا مێسی ساڵانه 35 ملیۆن یۆرۆ له یانه پاریسییهكه وهردهگرێت.
الأسطورة ميسي يُشارك في التدريبات لأول مرة مع فريقه الجديد . . pic.twitter.com/hSK3vDZbIG
— FCB World (@FCBW_A7) August 12, 2021