شاندێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات

"بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە"

 

K24 - ھەولێر

شاندێكی ھاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆكایەتی ئەنەس عەبدە، سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن و بڕیارە شاندەكە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێكی ھاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، بڕیارە سبەی شاندەكە لە ھەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە".

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو: "لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ ھەرێمی كوردستان شاندی ھاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەردانی كەمپێكی پەنابەرانی سووریا دەكات".