پله‌كانی گه‌رما له ئیتاڵیا گه‌یشته 48 پله‌ی سیلیزی
K24 – هه‌ولێر:
دوورگه‌ی (سقڵییه)، له ئیتاڵیا، وه‌ك گه‌رمترین ناوچه‌ی ئه‌وروپا، ده‌ستنیشانكرا، كه تێیدا پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته (48.8) پله‌ی سیلیزی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدڕاڵی ئه‌و ناوچه‌یه، روونیانكرده‌وه، پله‌ی گه‌رما له دوورگه‌ی (سقڵییه)ی نزیك (سیراكیوز)، وه‌ك به‌رزترین پله، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، تۆمار كرا، كه ئه‌و پله‌یه ته‌نیا له ساڵی (1977) له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، تۆمار كراوه.
ئه‌و شه‌پۆله‌ی گه‌رما، كه له ئیتاڵیا ده‌ستیپێكردووه، ناویان ناوه (لۆسیڤه‌ر)، كه ره‌شه‌بایه‌كی گه‌رمه و له ئه‌فریقیاوه هه‌ڵیكردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بگاته نێو شار‌و شارۆچكه‌كان، به‌تایبه‌تیش رۆمای پایته‌خت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتاڵیا له راگه‌ینراوێكدا، رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌بێت، پێویسته تا سبه‌ی رۆژی شه‌ممه،خه‌ڵك خۆیان بپارێزن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ئیتاڵیا، بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئاگركه‌وتنه‌وه له ژماره‌یه‌ك له دارستانه‌كانی وه‌ك، سقڵیه، كالابریا و پوولیا، كه زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌دوای خۆی جێهێشت.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب