خامه‌نه‌ئی: دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه رۆژانه 500 خێزان به‌هۆی كۆرۆناوه پرسه راده‌گه‌ینن
K24 – هه‌ولێر:
دوای ساڵ و نیوێك له بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و تووشبوونی ملیۆنه‌ها كه‌س له ئێران، جیا له‌وه‌ش رۆژانه‌ش ئه‌و وڵاته ژماره‌ی پێوانه‌یی له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا تۆمار ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاند، له ئێستادا كۆرۆنا قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئێرانه، ژماره‌ی تووشبووان و مردووان، زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، له رۆژێكدا (500) خێزان پرسه راده‌گه‌ینن، ئه‌مه كارێكی ئاسان نیه.
ئێران چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به فراوانی له‌نێو شه‌پۆلی پێنجه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادایه، به‌پێی بۆچوونی به‌رپرسانی ته‌ندروستی، ئێران له خراپترین دۆخدایه، كاتێك رۆژانه (536) كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پسپۆرانی ته‌ندروستی ئێران، ئه‌و لێدوانه‌ی خامه‌نه‌ئی، به مه‌ترسیدار، وه‌سف ده‌كه‌ن، راشیانگه‌یاند، دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ، ده‌رچووه.
ره‌زا به‌هزادی، چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤی ئێرانه، رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو، ئه‌وكات خامه‌نه‌ئی دێت و ئه‌مه راده‌گه‌ینێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرس نه‌بێت له‌و شتانه‌ی كه له ئێران رووده‌ده‌ن.
ئه‌و چالاكوانه روونیشیكرده‌وه، به‌داخه‌وه بۆنی مردن هه‌موو سوچێكی ئێران دێت، ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، پڕ بوونه، سیستمی ته‌ندروستی ئێرانیش ناتوانێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و دۆخه بكات.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب