پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەید ئەشرەف ئاڵچی

هاوخه‌می خۆی بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی راگه‌یاند
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سەید ئەشرەف ئاڵچی، كه‌سایه‌تی باكووری كوردستان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ئه‌شرف ئاڵچی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەری باكوور (سەید ئەشرەف ئاڵچی)ـی برای خوالێخۆشبوو (شەرەفەدین ئاڵچی)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی  تێكۆشەر و وڵاتپارێزی سەید ئەشرەف ئاڵچی و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و جەماوەری باكووری كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم كە خوالێخۆشبوو سەید ئەشرەف ئاڵچی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

14ـی ئابی 2021