سه‌دان هەزار دەنگدەر له كه‌ركووك زیادیکردووە
K24 - هه‌ولێر:
بەهۆی هاتنی بە لێشاوی عەرەب بۆ کەرکووك، نزیکەی 300 هەزار دەنگدەر بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی عێراق زیادیکردووە، ئەمەش بەمەترسی بۆسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دادەنرێت و داوادەکرێت پێش هەڵبژاردن تۆماری دەنگدەران وردبینی تێدا بکرێت، بەپێچەوانەوە پڕۆسەکە رابگیرێت.
نزیکەی 30 هەزار خێزانی عەرەب لە چوار ساڵی رابردوودا هاتوونەتە کەرکووك، بەشێکی زۆریان کارتی نیشتەجێبوونیان بۆکراوە و فۆڕمی خۆراکیان گواستووه‌تەوە، بەمەش ژمارەی دەنگدەران لەکەرکووك لە 800 هەزارەوە بۆ ملیۆنێك و 75 هەزار و 510 کەس زیادیکردووە.
حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان گوتی: "پڕۆسه‌یه‌كی ته‌عریبكردنی شاره‌كه له ئارادایه، ئه‌وان له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان 3 كورسیان ده‌سته‌به‌ر كردووه، ئێستا هاتوونه‌ته ناوچه تێكه‌ڵاوه‌كانیش، بۆ ئه‌وه‌ی دوو كورسی دیكه مسۆگه‌ر بكه‌ین، له‌ناوچه‌كانی ریاز و حه‌ویجه‌وه دێن له كه‌ركووك ده‌نگ ده‌ده‌ن، له‌كه‌ركووك تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌ستكاریكراوه، ده‌بێت ئێمه له حزبه سیاسییه‌كانی كورد داوا بكه‌ین پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك رابگیرێت و تا تۆماره‌كه پاكده‌كرێته‌وه".
هاتنی بەلێشاوی عەرەب بۆ کەرکووك لەئاستی شەقامیشدا هاووڵاتیانی کوردی نیگەرانکردووە و پێیانوایە ئەوەی دەکرێت پلانی تەعریبە و کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسییەکان کورد و ئایندەی شارەکەیان دەبێت.
هاوڵاتیییه‌كی شاری كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عه‌ره‌بێكی زۆر هاتوونه‌ته شاره‌كه و ته‌وزیرێكی زۆر كراوه، ته‌نانه‌ت له گونده‌كانیش عه‌ره‌ب ته‌نگی پێهه‌ڵچنووین.
کەرکووك بۆهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بۆ 3 بازنە دابەشکراوە، بازنەی باشوور، کە سنووری حەویجە دەگرێتەوە، سێ کورسی پەرلەمانی بۆدانراوە، لەکاتێکدا بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی هاتوونەتە کەرکووك و کارتی بایۆمەترییان گواستووه‌تەوە و لە سەنتەری شار دەنگدەدەن.
د.ی