گواردیۆلا له‌به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی مێژووییه‌كی نوێ
مانچێسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ له یه‌كه‌مین یاریی وه‌رزی نوێ سبه‌ی ئێواره له كاتژمێر 06:30 له یاریگه‌ی ئیتیحاد سته‌دیۆم میوانداری تۆتێنهام هۆتسپێرس ده‌كات.
مان سیتی وه‌رزی رابردوو بۆ جاری حه‌وته‌م بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ و تۆتێنهامیش نه‌یتوانی بلیتی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌م وه‌رزه به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆپالیگ ده‌كات.
له مانچێسته‌ر سیتی كیڤن دیبڕۆین هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ئاماده نییه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له‌م یارییه داده‌بڕێت، یارینه‌كردنی فیل فۆدینیش یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، له تۆتێنهامیش گومان له به‌شداریكردنی كریستیان رۆمێرۆ و هاری كه‌ین ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ردوو یاریزان به‌شداریان له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی تۆتێنهام كردووه.
گواردیۆلا: ده‌ست له شێوازی یاریكردنی خۆمان هه‌ڵناگرین
له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر تۆتێنهام، گواردیۆلا ده‌ڵێت: هه‌موو وه‌رزێك به‌جۆرێك ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ین خۆمان بۆ قورسترین بارودۆخ ئاماده ده‌كه‌ین وه‌رزی رابردوو بووینه پاڵه‌وان و بیره‌وه‌رییه‌كی جوانه لای ئێمه ئێسته‌ش دووباره ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه ده‌ست له شێوازی یاریكردنی خۆمان هه‌ڵناگرین به شێوه‌ی هێرشبه‌ری یاریی ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆترین جار كۆنتڕۆڵی یاریگا بكه‌ین، كیڤن دیبڕۆین رۆژ به‌رۆژ باشتر ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته به‌شداری راهێنانه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی نه‌كردووه، فیل فۆدینیش هێشتا پێكانی هه‌یه و چاوه‌ڕێی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌م، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندیش ئاماده‌ن.
نونو سانتۆ له‌به‌رده‌م مێژوودایه
له مێژووی تۆتێنهام ته‌نیا چوار راهێنه‌ر توانیویانه له یه‌كه‌مین یاریی خۆیان له پرێمه‌رلیگ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن، نونو سانتۆی به‌ڕێوبه‌ری نوێی سپێرز له‌به‌رده‌م مێژوودایه.
له‌مباره‌یه‌وه، نونو سانتۆ به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مان سیتی گوتی: هاری كه‌ین زۆر نابێت په‌یوه‌ندی به راهێنانه‌كانه‌وه كردووه رۆمێرۆش له كۆپا ئه‌مریكا تووشی پێكان بوو، هێشتا كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كات هه‌ردوو یاریزان به‌شداریان له راھێنانه به‌كۆمه‌له‌كانیش كرد، به‌ڵام نامه‌وێت فشاریان بخه‌مه سه‌ر و له رۆژی یارییه‌كه یاریكردنیان یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه، هاری كه‌ین تا ئێستا یاریزانی ئێمه‌یه و ئه‌گه‌ر بزانم به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر مان سیتی یاریی پێده‌كه‌م.
پێپ گواردیۆلا تاكه راهێنه‌ره توانیبێتی پێنج یاریی سه‌ره‌تای پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ مان سیتی بباته‌وه و ئه‌مه ده‌بێته شه‌شه‌م وه‌رزی گواردیۆلا له‌گه‌ڵ سیتیزن.
گۆڵكاری یاریی مان سیتی و تۆتێنهام له‌م یارییه سۆن هیۆنگ مینه كه توانیویه‌تی شه‌ش گۆڵ له تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا تۆمار بكات ته‌نیا ساوسهامتن به 11 گۆڵ سۆنی كۆری زیاتر تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژاندوون.