عه‌بدولره‌حمان پاشا-ی رۆژنامه‌نووس كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژنامه‌نووس "عه‌بدولره‌حمان پاشا"، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژنامه‌نووس "عه‌بدولره‌حمان پاشا"، ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆچی دوایی كرد.
پارێزه‌ر و رۆژنامه‌نووس "حوسامه‌دین سه‌رداری" به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نووس "عه‌بدولره‌حمان پاشا"، كه رۆژنامه‌نووسێكی دیاری شاری هه‌ولێره بوو، به نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ "عه‌بدولره‌حمان پاشا" له گۆڤاری "مه‌لا مه‌شهور" كارمكردووه، كه‌سایه‌تییه‌كی بوێر و رۆژنامه‌نووسێكی به‌توانا بوو، به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه و جێپه‌نجه‌ی دیاره، خاوه‌نی ئه‌رشیڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژنامه‌نووسییه.
نووسەر و رۆژنامەنووس (عەبدولرەحمان پاشا) لە دایكبووی ساڵی 1952ـه لە سێمێل، لە ساڵانی شەستەكانەوە دەستی بە كاری رۆژنامەوانی كردووە تا پلەی گەشتووه‌تە په‌یامنێری رۆژنامه‌وانی، لە رۆژنامە عه‌ره‌بی و كوردییه‌كان كاری كردووە.
لە ساڵی 1995 تا ساڵی 1998 سەرنووسەری گۆڤاری (سپێدە) بووە لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
لە ساڵی 1999 تا ساڵی 2005 خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری (مەلا مەشهور) بوو، هەروەها لە ساڵی 2007 تا 2012 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بەشی (به‌دواداچوونی رۆژنامەوانی) بووه لە گۆڤاری (بغداد حاضرة الزمان).
لە ساڵی 2005 تا 2018 بەڕێوبەری نووسینی گۆڤاری (صوت الاخر) بووه.
لە 14/ 8/ 2021 دوای جەنگێكی زۆر بە هۆی كۆرۆنا و جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.
